ئینستتیوتی پەی، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لەکۆمسیاران، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی (تۆماری دەنگدەران، لەنێوان بێگەردی و ساختەکاریدا) بڵاوکردەوە و تیایدا بەڵگەکانی لەبارەی (900.000) نۆسەد هەزار ناوی گوماناوی خستەڕوو.
لەسەرەتادا (د.سەروەر عبدالرحمن، سەرۆکی ئینستتیوتی پەی) ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی خستەڕوو، و تیایدا ئاماژەیدا بەوەی یه‌كێك له‌پایه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و بێگه‌رد بوونی تۆمارێكی ده‌نگده‌رانی پوخته، به‌بێ ئه‌م تۆماره‌ش ناكرێت باس له‌هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراسیانه بكرێت، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان بتوانن به‌یه‌كسانی و به‌پێی رێ و شوێنه بڕیار لێدراوه‌كان و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناویان تۆمار بكرێت و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
پاشان باسی لە ووردەکاری (900.000) نۆسەد هەزار ناوی گوماناوی کرد‌و وتی: لیستی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت كه دووباره ناویان هه‌یه (184.000) کەسە، دووباره بووه‌وه‌ی نێو خودی هه‌رێم(100.000) کەسە، دووباره بووه‌وه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوچه‌كانی ماده‌ی 140(94.567) کەسە، ژماره‌ی مردووان (218.965) کەسە، له‌دایك بووانی ساڵی 2000 كه ته‌مه‌نیان به‌ر له‌واده‌ی ده‌نگدانه‌و نه‌گه‌یشتوونه‌ته 18 ساڵ (60.000) کەسە، جیاوازی له‌نێوان تۆماری بایۆمه‌تری عیراق و تۆماری هه‌رێم(275.423) کەسە و كۆی گشتی (932.964) هەزار ناوی گوماناوی دەکات.
سەرۆکی پەی رایگەیاند: رەنگە ئەم ژمارانە سەد لەسەد راست نەبن لەبەرئەوەی سەرچاوەی جیاوازمان وەرگرتووە و لەهێنانی ژمارەکان و لەهەندێک شوێن زیاترە و لەهەندێک شوێن کەمترە، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت کۆمسیۆن خەڵکی کوردستان دڵنیا بکاتەوە کەتۆمارەکە پاک دەکەنەوە پێش دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن.
پاشان هەریەک لە بەرێزان،( سلێمان مستەقا، جێگری سەرکی کۆمسیۆنی کوردستان، ئیسماعیل حەمە عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران)وتەی خۆیان راگەیاند.
ناوبراوان، کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە گرفتی گەورە لەناو تۆماری دەنگدەراندا هەیە و ئەوان دژی ئەوەن بەو تۆمارە هەڵبژاردن بکرێت، و سەرەنجی خۆشیان لەکۆمسیۆن راگەیاندووە و لەکاتی دەنگداننیشدا بەخشتەی کاتی ئەنجامدانی هەڵژاردن دەنگیان نەداوە، بەڵام هەر دوو بەرێزان، سەرەنجیان لەسەر ژمارەی گوماناوی هەبوو و ئەوان پیان وابوو (900.000) نیە و کەمترە.
پاشان شیروان زرار، وتەبیژی کۆمسیۆن رایگەیاند: بە پیێ ئەو بەدواداچونانەی ئەوان و لیژنەیەکەیان بۆ پاکردنەوەی تۆمار کردوویەتی ژمارەی ساختە و دووبارە و مردوو (500.000) کەسە.
پاشان هەریەک لە ( گەشە دارا، د.رێواز فایەق لە فراکسیۆنی سەوز، د.بەهار مەحمود، عبدالرحمان عەلی، عەلی حەمە ساڵح، لە فراکسیۆنی گۆران، نەجینە لەتیف، لەفراکسیۆنی کۆمەڵ) سەرەنجەکانیان خستەڕوو.
راپۆرتی تۆماری دەنگدەران بە PDF