پرۆژەی "خوێندنی تایبەت لە نێوان کوالتیی و بازرگانیدا" ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە گەشپێدان بە هاوکاری رێکخراوی (RID) و (NPA) کە لە چەند وۆرک‌شۆپێک پێکهاتبوو، بەڕێوەچوو.
له یه‌كه‌م وۆرك شۆپدا گوێمان دایكان و باوكانی خویندكاران گرت بۆ خسته‌ڕووی گرفته‌كانیان له‌گه‌ڵ خوێندنی ناحكومی، پاشان ئێمه سه‌ره‌نجه‌كانمان ئاماده‌كرد بۆ وۆرك شۆپی دووه‌م کە له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگا ناحكومییەکاندا گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر، یه‌كه‌م: هۆكاره‌كانی جێبه‌جێنه‌كدرنی یاسا‌و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خوێندنی ناحكومی ، دووه‌م: گله‌یی و داواكانی دایك و باوكی خوێندكار له‌گه‌ڵ حوێندنی ناحكومی .
قۆناغی سێیه‌م، وۆرك شۆپێك بوو له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی دایكان و باوكان و به‌رێوه‌به‌رانی خوێندنگا ناحكومیه‌كان، ئامانج له‌م گفتوگۆیه‌ی كۆتای، درووست كردنی بۆردێك ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا و رێنماییه‌كان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی خوێندگا ناحكومیه‌كان ده‌بێت له دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده، و پاشان ئاماده کردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی خوێندنی ناحكومی و پارێزگای سلێمانی.