ئینستیتوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان و ریکخراوی ھەڵوێست بەھاوکاری رێکخراوی پاو(NPA)نەرویجی ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی لەسەر ڕەوشی خوێندنی پیشەیی لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەی لە چوار چێوەی پرۆژەیەکی چوار مانگیدا بۆ ئەو مەبەستە خستەڕوو،سەرپەرشتیاری پرۆژەکەش ڕایدەگەیەنێت: ڕەوشی لە ئاستێکی خراپدایە و چەندین ڕێگاچارەمان لە ڕاپۆرتەکەدا باس کردووە کە دەبێت لە داھاتوودا کاری لەسەر بکرێت.
٩-١١-٢٠١٧ لە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی بە ئامادە بوونی چەندین مامۆستا و کەسی حکومی و نوێنەری کۆمپانیای تایبەت و خۆێندکارانی ئەو ئامادەییە،ئەنجامی پرۆژەکە کە لەسەر ڕەوشی خوێندنی پیشەیی ئامادە کرابوو ڕاگەیەنرا.
راپۆرتی پرۆژەی رەوشی خوێندنی پيشەيی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە