شه‌وی سێ شه‌ممه ١٠ /١/ ٢٠١٧له‌بازگه‌ی پردی له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕێگری له‌دوو په‌رله‌مانتاری كوردستان (سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌صالح) كرا، كه ئه‌مه دووباره‌و چه‌ند باره بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه كه چه‌ند جارێكی تریش رێگری له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش كراوه له بازگه‌كانی دێگه‌ڵه‌و پردێ كه به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌چن.
به‌پێی یاسا ئه‌ندامی په‌رله‌مان پارێزبه‌ندی (حصانه)ی هه‌یه‌و نابێت و ناكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ شوێنێك رێگری لێ بكرێت و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر بكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێك دایه باری كوردستان له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی سیاسی و یاسایی و ئابووریه‌وه له دۆخێكی سه‌ختدایه‌و له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان پێویسته هه‌وڵی چاره‌سه‌ر و ئارامكردنه‌وه و باشتركردنی گوزه‌رانی خراپی هاوڵاتیان بده‌ن، نه‌ك زیاتر به‌ره‌و گرژیی ببه‌ن.
ئێمه وه‌ك ئه‌نستتیۆتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان ئه‌م كاره ئیدانه ده‌كه‌ین و داواكارین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م جۆره هه‌لسوكه‌وتانه به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتاران دووباره نه‌بێته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم روونكردنه‌وه بده‌ن و پۆزش بۆ هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه بهێنێته‌وه‌و به‌ڵێنی دوباره نه‌بونه‌وه‌ی بده‌ن و ئیتر رێگه نه‌درێت سوكایه‌تی به په‌رله‌مانتاران بكرێت و په‌رله‌مان هیچی تر بێ بایه‌خ نه‌كرێت.
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان
٢٠١٧/١/١١