kota-paw.jpg

کۆتا وۆرك شۆپی پرۆژەی خوێندنی ناحکومی لەگەڵ بەرپرسان و کەسانی پەیوەندیدار

Oct 12, 2017  |   هەواڵەکانی پەی 

ئینستتیوتی پەی رۆژی پێنج شەممە (٢٠١٧/١٠/١٢) له‌شاری سلێمانی بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی وبەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان و بەرێوەبەری بەشەکانی خوێندنی ناحکومی و پرۆگرام لەپەروەردەی سلێمانی و شارەزایانی پەروەردە، وورك شۆپی کۆتایی پرۆژەکە ئه‌نجامدرا.

له‌ وورك شۆپه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر یاسای ژماره‌ (١٤) ی ساڵی‌ (٢٠١٢) و رێنمایی ژماره‌ (١)ی ساڵی‌ (٢٠١٦) کرا و لەکۆتاییدا کار بەدەستان و شارەزایان سەرەنجەکانی خۆیان پێشکەش کرد بۆ راپۆرتی کۆتایی پرۆژەکە.