رۆژی (٢٠١٧/١٠/١٧) هه‌واڵی كۆچی دوایی په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کەبه‌هۆی رووداوی هاتووچۆوه گیانی له‌ده‌ستدا بڵاوكرایه‌وه.
ئێمه له‌ئینستتیوتی په‌ی هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه كۆچكردوو (د.شوان قه‌ڵادزه‌یی) و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ین و به‌شداری خه‌میانین، ئێمه له‌ئینستتیوتی په‌ی یه‌كێك له‌پشتیوانانی پرۆژه‌كه‌مان له‌ده‌ستداوه كه به‌درێژای ماوه‌ی (4) ساڵی كاركردنمان و بڵاوكردنه‌وه‌ی (8) راپۆرت له‌سه‌ر دۆخی په‌رله‌مان، هه‌م هاوكاری پرۆژه‌كه بووه و هه‌م ئاماده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی راپۆرته‌كان بووه، بۆیه ئێمه له‌په‌ی خۆمان به‌خه‌مبار و ده‌زانین به له‌ده‌ستدانی هاوكار و پشتیوانێكی پرۆژه‌كه‌مان.
له‌كۆتایدا هیواخوازین دوا كۆستی بنه‌ماڵه د.شوان بێت .
وێنه‌ی كۆچكردوو له چالاكیه‌كانی ئینستتیوتی په‌ی