بهئامادهبوونی ئەندامانی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و شارەزایانی پەروەردە، وورکشۆپ کۆتایی پرۆژهی (خوێندنی تایبەت لە نێوان كوالێتی و بازرگانیدا) بهرێوهچووه.
ئینستتیوتی پەی رۆژی پێنج شەممە (٢٠١٧/١٠/١٢) لهشاری سلێمانی بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی وبەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان و بەرێوەبەری بەشەکانی خوێندنی ناحکومی و پرۆگرام لەپەروەردەی سلێمانی و شارەزایانی پەروەردە، وورك شۆپی کۆتایی پرۆژەکە ئهنجامدرا.
له وورك شۆپهكهدا گفتوگۆكرا لهسهر یاسای ژماره (١٤) ی ساڵی (٢٠١٢) و رێنمایی ژماره (١)ی ساڵی (٢٠١٦) کرا و پاشان راو سەرەنجی دایکان و باوکان و خوێندنگاکان پێشکەش کرا.
لەکۆتاییدا کار بەدەستان و شارەزایان سەرەنجەکانی خۆیان پێشکەش کرد بۆ راپۆرتی کۆتایی پرۆژەکە.
وینەی وورکشۆپەکە: