ئیسنتتیوتی په‌ی له به‌یاننامه‌كدا داوا ده‌كات كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو سكرتێری هه‌میشه‌یی بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و چیتر په‌یڕه‌و شكێنی نه‌كرێت .
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی ئینستتیوتی په‌ی:
له دانیشتنی داهاتوودا ده‌بێت سكرتێر بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت
كاتێك كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان له 15/9/2017 ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سكرتێری په‌رله‌مان به‌ڕێز (فه‌خره‌دین قادر) ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوو، به‌پێی ماده‌ی (23) ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، له‌هۆلی كۆبوونه‌وه‌دا به‌ڕێز (بێگه‌رد دلشاد) وه‌ك سكرتێری كاتیی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان كرا. كه له‌مادده‌كه‌دا هاتووه: "له حاله‌تی ئاماده‌نه‌بوونی سكرتێر ئه‌وا له یه‌كێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان داواده‌كرێت به ئه‌ركه‌كانی هه‌ڵبستێت تاوه‌كو ئاماده‌ده‌بێت، پاش ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی".
په‌رله‌مان هه‌ر سێ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژانی (15-23- 30 / 9/ 2017)ی به‌م ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه كرد، به‌لام دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی (30/9/2017) به‌ڕێز (فه‌خره‌دین قادر) وه‌ك سكرتێری فه‌رمیی په‌رله‌مان ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یشی ده‌نگی له‌سه‌ردراو په‌سه‌ند كرا و له‌و پۆسته نه‌ما، به‌پێی په‌یڕه‌و هه‌روه‌ك له بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی (16)ی دا هاتووه: "له‌كاتی به‌تاڵبوونی پێگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان جێگره‌كه‌ی یان سكرتێر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا په‌رله‌مان له یه‌كه‌م دانیشتنی گرێدراوی دوای به‌تاڵبوونه‌كه‌وه به‌هه‌مان ڕێگه‌ی ده‌قكراو له‌م په‌یره‌وه‌دا جێگره‌وه‌یه‌كیان بۆ هه‌ڵده‌بژێرێت". كه‌واته لێره به‌دواوه پۆستی سكرتێری كاتی به‌تاڵ بۆته‌وه‌و شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌ماندا ده‌بێت به فه‌رمی و به پێی ئه‌و رێكارانه‌ی له ماده‌ی (14)دا هاتووه به شێوازی نهێنی و ده‌نگدانی سه‌ر كاغه‌ز به‌فه‌رمی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ سكرتێری په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
هیوادارین په‌رله‌مان ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدات و هیچی تر په‌یڕه‌و شكێنی نه‌كات، له‌حاڵه‌تی ئه‌نجام نه‌دانیشی، پێشێلكارییه‌كی تر زیاد ده‌كات بۆ سه‌ر خه‌رمانی پێشێلكارییه‌كانی، بۆیه داوا له فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین رێگه‌نه‌ده‌ن هیچی تر پێشێلی په‌یره‌و بكرێت.
له‌گه‌ل رێزدا
ئینستتیۆتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان
3/10/2017