komsyon31815b-380x214.jpg

کۆنفرانسی هەماهەنگی نێوان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی

Sep 17, 2017  |   هەواڵەکانی پەی 

کۆنفرانسی هەماهەنگی نێوان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی

وەك لەخشتەکەدا هاتوە بەرنامەى كارى ئەو کۆبونەوەیە لە كاتژمێر ١٠ى بەيانى تاوەكو ١:٣٠ خولەكى دواى نيوەڕۆ  لەرۆژى یەك شەممە ١٧ى ئەيلولى ٢٠١٧ بەڕێوەجوو.

لەکۆنفرانسەکە بەرنامە و  پلانى کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنى پرۆسەى هەڵبژاردن و راپرسى خرانەروو و بەشێوەی كرداريش وێستگەیەكى دەنگدانى نمونەيى پێشکەش كرا کە چۆن کەس دەنگدەرى دەنگی خۆى دەدات چۆن کەسێک هەردوو دەستى نەبێ دەنگ دەدات يان کەسێک دەنگی دابێ چی دةكرێ هەنگاوەكانيان شى كردەوە ئەمانەش لەدواى پێشکەش كردنى چەند وتەیەك لەلایەن سەرۆكى کۆمسیۆن و سەرۆكى كارگێرى هەڵبژاردن و بەڕێوەبەرى گشتی فرمانگەى پەیوەندنى و راگەياندن.

بەشى دووەمى کۆنفرانسەکە کە مەبەستى کۆنفرانسەکە بوو گفتوگۆكردنى كراوە بوو بۆ دروستكردنى بۆردێکی راوێژكارى و دانانى بەرنامە، کە رۆڵی رێکخراوەکان بۆ هۆشيارى و چاودێری چۆن دەبێ و ئالیەتى هەمانهەنگی نێوان کۆمسیۆن و رێکخراوە ناوخۆییەكانيش چۆن دەبێ، لەكاتى گفتوگۆكەدا نزیکەى ٤٠ سەرنج و تێبینی لەسەر ئەو ئالیەتە خرایە روو بەشێک لەم ئالیەتانە داوايان كرد بۆردێکە راستوخۆ سەر بەناوەندى باڵاى کۆمسیۆن بێت نەوەک پارێزگاكان، زياتر رێکخراوەکانی ئەو بوارە بەشدار بن، هەوڵی دانانى چوارچێوەیەكى ياسايى بۆبدرێ لە پەیڕەوى کۆمسیۆن، دروست كردنى ئەكاديميایەك بۆ هۆشياركردنەوەى هاوڵاتيان.

لەکۆنفرانسەکەدا پەیڕەوى ژمارە ٩ى ساڵی ٢٠١٧ لەبارەى چاودێرانى ناوخۆيى و نێودەوڵەتى بۆ پرۆسەى راپرسى سەربەخۆى كوردستان و پەیڕەوى ژمارە ١٠ى سالَى ٢٠١٧ لەبارەی هەڵمەتەكانى راپرسى بۆ پرۆسەی راپرسى سەربەخۆى كوردستان پێشکەش كرا بە ئامادەبووان.

تێبینییەكانى هەم بون لەسەرى لەخاڵی چوارەمى پەیڕەوى ژمارە ١٠ هاتوە نابێ پرۆسەی بانگەشە لە فەرمانگەكان بێت، کەچی تەواوى دام و دەزگاكانى حكومەت بەفەرمى لافیتە و فلێکسی بانگەشەيان هەڵواسیوە و ئەمەش پێدەچێ بە بڕيار بوبێت، تەنانەت هەر چین و توێژێکیش كةرنەڤاڵیش بەم بۆنەوە دەکەن.

هەروەها لە خاڵی ١٢ى هەمان پەیڕەو نابێ پەرستگاكان بەركاردێت بۆ بانگەشە، کەچی زۆرینەى مامۆستايانى ئاينى لە وتارى هەفتانەياندا داوايان لە هاوڵاتيان كردوە دەنگ بە بەڵێ بدەن و جياوازيان كردوە لە نێوان كورد و عەرەب.