به‌ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌رانی خوێندنگا و په‌یمانگا نا حكومیه‌كان وورك شۆپی دووه‌می پرۆژه‌ی (خوێندنی تایبەت لە نێوان كوالێتی و بازرگانیدا) به‌رێوه‌چووه
ئینستتیوتی پەی لە رۆژی پێنج شەممە (٢٠١٧/٩/١٤) له‌شاری سلێمانی وورك شۆپی دووه‌می ئه‌نجامدا.
له وورك شۆپه‌كه‌دا به درێژی گفتوگۆكرا له‌سه‌ر یاسای ژماره (14) ی ساڵی (2012) و رێنمایی ژماره (1)ی ساڵی (2016) و پاشان داوا له به‌ێوه‌به‌رانی خوێندنگاكان كرا، كه‌هۆكاره‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی یاسا و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به خوێندنی ناحكومی بخه‌نه ڕوو .
بابان جه‌عفه‌ر به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی په‌ی رایگه‌یاند:خوێندنی ئه‌هلی گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له‌كوردستانیش گه‌شه‌ی سه‌ندووه، ئه‌مه‌ش بۆپڕكردنه‌وه‌ی ئه‌وه بۆشایه كه‌خوێندنی حكومی پێی پڕناكرێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێك له‌و خوێندنه‌بووه به‌بازرگانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌كردووه.
ئەم پرۆژەیە چەند وۆرک شۆپێک لە خۆ دەگرێت، له‌یه‌كه‌م وورك شۆپدا گوێمان دایكان و باوكانی خویندكاران گرت بۆ خسته‌ڕووی گرفته‌كانیان له‌گه‌ڵ خوێندنی ناحكومی، پاشان ئێمه سه‌ره‌نجه‌كانمان ئاماده‌كرد بۆ وورك شۆپی دووه‌م.
له‌قۆناغی دووه‌مدا ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگا ناحكومی گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر، یه‌كه‌م: هۆكاره‌كانی جێبه‌جێنه‌كدرنی یاسا‌و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خوێندنی ناحكومی ، دووه‌م: گله‌ی و داواكانی دایك و باوكی خوێندكار له‌گه‌ڵ حوێندنی ناحكومی .
قۆناغی سێیه‌م، وورك شۆپێك ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی دایكان و باوكان و به‌رێوه‌به‌رانی خوێندنگا ناحكومیه‌كان، ئامانج له‌م گفتوگۆیه‌ی كۆتای، درووست كردنی بۆردێك ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا و رێنماییه‌كان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی خوێندگا ناحكومیه‌كان ده‌بێت له دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده، و پاشان راپۆرتێكی كۆتایی ئاماده ده‌كه‌ین له‌سه‌ر دۆخی خوێندنی ناحكومی و پارێزگای سلێمانی .