له ئه‌نجامی ئه‌و كێشه‌و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی هه‌بوون له هه‌رێمدا، ئه‌قلیه‌تی سیاسیی بالا ده‌ست له هه‌رێمی كوردستان كه نه‌یتوانی چاره‌سه‌ریان بكات و ده‌رچه‌یه‌كیان بۆ بدۆزێته‌وه، بۆ خۆده‌ربازكردن هانایان بۆ داخستنی په‌رله‌مان برد و ئه‌وه‌بوو له 12/10/2015 دا رێگریان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد و په‌رله‌مانیان له‌كار خست .
دووای ساڵێك و یانزه مانگ له كلۆم كردنی ده‌رگه‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی، رۆژی 15/9/2015 په‌رله‌مان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی ئه‌نجامدا، كه به‌داخه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه پڕ بوو له كه‌موكوڕی و پێشێلی په‌یره‌وی ناوخۆ كه دواتر باسی ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: پرسی راپرسی و په‌رله‌مان:
سه‌ربه‌خۆیی مافی ره‌وای هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌و كوردیش هیچی له‌و سه‌دان نه‌ته‌وه‌یه‌ی سه‌ر رووی زه‌مین كه‌متر نیه كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیانن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قوربانی زۆری داوه، یه‌كێك له شێواز و رێگه‌كانی گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش راپرسییه، كه كۆده‌نگیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌سه‌ره و به دیموكراسی ترین رێگه‌ی دیاریكردنی چاره‌ی خۆنوسین داده‌نرێت، ئه‌مه جگه له چه‌ندین په‌یماننامه‌و رێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه به‌مافی میلله‌تانی ده‌زانن له‌دیاریكردنی چاره‌نوسی خۆیاندا. به‌لام ئه‌م پرسه گرنگه‌ش له هه‌رێمی كوردستان بوو به مایه‌ی ململانێ نه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی بیروڕا جیاوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی په‌رشوبلاو.
له رۆژی (7/6/2017) مه‌سعود بارزانی به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به حزبه كوردستانیه‌كان كرد (كه ته‌نها بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماده‌ی نه‌بوون)، تیایدا بڕیار درا راپرسی ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌ها مه‌رسومێكی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردن و راپرسی كرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی راپرسیه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و رۆژی (25/9/2017)ی ده‌ستنیشان كردبوو، له (14/8/2017) كۆمسیۆن وه‌ڵامی مه‌رسومه‌كه‌ی دایه‌وه به‌وه‌ی كه ئاماده‌ن ئه‌نجامی بده‌ن. كۆمسیۆن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یره‌وه‌كانی پرۆسه‌كه‌ی ده‌ركرد و چه‌ند بنكه‌یه‌كی به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كرده‌وه و كه‌وته ئاماده كاری (هه‌رچه‌نده له‌زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رێكاره‌كاندا به‌هۆی نه‌بوونی كاته‌وه پێشێلكاری یاسایی كراوه)، به‌پێی رێكاره‌كان له رۆژی (5/9/2017) بانگه‌شه‌ی راپرسی ده‌ستی پێ كرد. تا ئه‌و كاته كه بڕیاره ئه‌م پرۆسه گرنگ و چاره‌نوسسازه ئه‌نجام بدرێت نه یاسا‌و بڕیارێكی په‌رله‌مان هه‌بوو و نه له‌رووی یاساییه‌وه شه‌رعیه‌تێك به به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه دراو نه په‌رله‌مانیش هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد. ئه‌نجام بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تێك به پرۆسه‌كه بده‌ن، ئه‌و حزبانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی بالای راپرسیدا بوون (به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی) كه‌وتنه هه‌وڵی چڕ و پڕ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، تا شه‌رعیه‌تێك به پرۆسه‌كه بده‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه به‌ڕێز بارزانی ئه‌و مه‌رسوم و بڕیارانه‌ی ده‌ری ده‌كرد و كاری پێ ده‌كراو هه‌موو لایه‌نه به‌شداربووه‌كانیش پێیان وابوو یاساییه. دوای ئه‌م هه‌موو هه‌ولانه له‌رۆژی (15/9/2017) په‌رله‌مان كۆبوویه‌وه‌و راسپارده‌یه‌كی (5) خالیی سه‌باره‌ت به راپرسی په‌سه‌ند كرد، له خاڵی یه‌كه‌میدا هاتووه: " په‌رله‌مانی كوردستان كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی راده‌سپێرێت كه‌ڕۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی (25/09/2017) له‌هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، راپرسی بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدات". ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن تا ئێستا هیچی نه‌كردبێت و چاوه‌ڕێی ئه‌وه بێت په‌رله‌مان بڕیاری بۆ ده‌بكات تا ده‌سبه‌كار بێت!
هه‌روه‌ها له خالی دووه‌میدا هاتووه: " په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه په‌سه‌ند ده‌كات كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی و گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گرتوویانه‌ته‌به‌ر بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم". ئه‌مه‌شیان كاتێكه په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات كه كۆمسیۆن و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌مێكه رێكاره‌كانیان گرتۆته به‌ر، كه‌چی په‌رله‌مان تازه په‌سه‌ندی ده‌كات! خودی ئه‌و كۆبوونه‌وه نائاسایی و نایاساییه‌ی په‌رله‌مان كردی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی نرابوون نایاسایی بوون، هه‌ر بۆیه به‌په‌له‌پروزێ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگێكی یاسایی له‌به‌ر ئه‌م بڕیاره نایاساییه بكه‌ن. جگه له‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه بوو، هه‌نگاوی دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت راپرسی دوابخه‌ن له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری لێ بده‌ن.
دووه‌م: پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن و په‌رله‌مان:
له رووی یاساییه‌وه رۆژی (6/11/2017) ته‌مه‌نی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی دێت، بۆیه پێویست بوو به‌پێی یاسا رۆژی (6/9/2017) واته دوو مانگ به‌ر له ته‌واو بوونی هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه، به‌لام ئه‌وه بوو هه‌ریه‌ك له به‌رێزان مه‌سعود بارزانی به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و (د.یوسف محمد) سه‌رۆكی په‌رله‌مان له دوو نوسراوی جیادا داوایان له كۆمسیۆن كرد رۆژی هه‌لبژاردن ده‌ستنیشان بكرێت. ئه‌وه بوو دواتر هه‌ر به‌رێز بارزانی له (19/7/2017)به نوسراوێك بۆ كۆمسیۆن رۆژی (1/11/2017)ی ده‌ستنیشان كرد و كۆمسیۆنیش له رۆژی (14/8/2017) وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ئاماده‌یی ده‌ر بڕی كه هه‌لبژاردنه‌كه ئه‌نجام بده‌ن. سه‌رباری تێبینی یاسایی و هونه‌ری و كارگێڕی له‌سه‌ر كۆمسیۆن و نه‌بوونی كاتی پێویست، بڕیاره‌كه له‌شوێنی خۆیدا بوو، بۆیه ده‌بوایه حزبه سیاسیه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی به‌م جۆره كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، كاریان بۆ هه‌لبژاردن بكردایه كه ئێستا (45) رۆژی ماوه. به‌پێی یاسا ده‌بوایه ئێستا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌لبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ته‌واو بوونایه و دووای دوو هه‌فته‌ی تر بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن ده‌ستی پێ بكردایه، به‌لام هه‌موو ئاماژه‌كان پێمان ده‌لێن كاتێك په‌رله‌مانێكی نوێی دیموكراسی له (45) رۆژدا هه‌ڵبژێردرێ، له‌كاتێكدا په‌رله‌مانێك ته‌مه‌نی ته‌نها یه‌ك مانگ ماوه‌و به‌ده‌ست گرفته یاسایی و سیاسیه‌كانیه‌وه ده‌ناڵێنێ، كه‌چی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ته‌مه‌نی یه‌ك مانگ ماوه (كارای ده‌كه‌نه‌وه)، ئه‌وه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه نایانه‌وێ په‌رله‌مانێكی نوێی كارای بێ كێشه‌ی یاسایی و سیاسی بێته ئاراوه، به‌لكو ده‌یانه‌وێت ته‌مه‌نی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا درێژ بكه‌نه‌وه به‌هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانیه‌وه.
سێیه‌م: پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان:
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌خاڵی پێشوو ده‌ركه‌وت مه‌به‌ست درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانه، بۆیه هاوزه‌مان له‌پاڵ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌ماندا ته‌مه‌نی سه‌رۆكی هه‌رێمیش درێژ ده‌كرێته‌وه، چونكه به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شورا " مه‌سعود بارزانی به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه"، كه‌واته كه نایانه‌وێ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ئۆتۆماتیكی ته‌مه‌نی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌پۆسته‌كه‌یدا به‌رده‌وام ده‌بێ، نازانرێ هه‌لبژاردنی داهاتوش كه‌ی ده‌بێ. ئه‌مه‌ش به‌رای ئێمه خۆ دزینه‌وه‌یه له كێشه‌ی سه‌ره‌كی و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م. چونكه به‌ڕێز بارزانی له (25/7/2009) هه‌لبژێردراوه، به‌لام به‌ر له ته‌واو بوونی له (30/6/2013) دا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌پێی یاسای ژماره (19)ی سالی 2013 ماوه‌ی دوو سال ته‌مه‌نی درێژ كرایه‌وه تا (19/8/2015)، كه به‌پێی یاساكه جارێكی تر یارای درێژكردنه‌وه‌ی نه‌بوو. به‌لام دیسانه‌وه له ئابی 2015 دا به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی شورا (كه فه‌رمانگه‌یه‌كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی داده له حكومه‌تی هه‌رێم) له‌سه‌رووی په‌رله‌مانه‌وه لێی روانراو دوو سالی تری بۆ درێژ كرایه‌وه، ئێستاش كه پێویسته هه‌لبژاردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت كه‌چی ئاماژه‌كان پێمان ده‌لێن ئه‌مجاره له‌ژێر په‌رده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ خولێكی تریش و بۆ جاری سێیه‌م ماوه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی درێژ ده‌كرێته‌وه. كه‌واته ئه‌گه‌ر له‌رابردوودا په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی شورا ته‌مه‌نی سه‌رۆكی هه‌رێمیان درێژكردبێته‌وه، ئه‌مجاره له‌ژێر په‌رده‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌ماندا درێژ ده‌كرێته‌وه. ئه‌مه‌ش خۆدزینه‌وه‌یه له چاره‌سه‌ریی بنه‌ڕه‌تیی كێشه‌كه كه ده‌بێ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت. كه‌واته خودی درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمه.
چواره‌م: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان:
كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێز د.یوسف محمد وه‌ك سه‌رۆك و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان نیه، به‌لكو په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی یاسایی و چاودێریی خۆی جێبه‌جێ بكات و به فیعلی كارا بێت ده‌بێ مه‌رجه‌عه قانونیه‌كه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێمه چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌بێ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م پرسه‌ش گرێ كوێره‌كان ناكرێنه‌وه‌و قه‌یرانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌رچی هه‌نگاوێكیش بنرێت جگه له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ خالی سفر هیچی تر ناگه‌یه‌نێ.
پێنجه‌م: یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای له‌كار خستن:
هه‌رچه‌نده رۆژی (15/9/2017) یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجامدرایه‌وه، به‌لام كۆمه‌لێك پێشێلكاری تیادا بوو، هه‌ر له شێوازی داواكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه كه ده‌بوایه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی واژۆی داواكه‌یان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه كردبوو یاداشته‌كه‌یان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكردایه كه‌چی پێشكه‌شی جێگری سه‌رۆكیان كرد، تا ده‌گات به شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌و گفتوگۆی نێو هۆڵ و په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كه، كۆمه‌لێك ماده‌و بڕگه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆ پێشَلكران.
له‌هه‌مان كاتدا هه‌رچه‌نده سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان ئێواره‌ی (15/9/2017) له دووای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه له به‌یانێكدا ناره‌زاییان ده‌ربڕی و پێشێلكارییه یاساییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان وه‌ك هه‌ڵوێستێك خسته روو، به‌لام دره‌نگ بوو، چونكه (48) كاتژمێر به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆژی 13/9/2017 بانگهێشتی ئه‌ندامانی كرد بۆ دانیشتنی نائاسایی كرد و بۆ كۆبوونه‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌دا كه هه‌ریه‌ك له (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌لی ئیسلامی) سه‌رقاڵی چۆنیه‌تی به‌شداریكردن بوون له كۆبوونه‌وه‌كه و له‌گه‌ل پارتی و یه‌كێتی له دانوستاندندا بوون، ده‌بوایه هه‌ر ئه‌و كاته سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی هه‌یانبوو بڕیاری بانگه‌شه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان ره‌ت بكردایه‌ته‌وه‌و داوایان له ئه‌ندامان بكردایه كه كۆبوونه‌وه‌كه نایاساییه چونكه یاداشته‌كه پێشكه‌ش به‌وان نه‌كراوه بۆیه به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌كه‌ن. هه‌ر لانی كه‌م به‌فه‌رمی نوسراوه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان ره‌ت بكردایه‌ته‌وه، نه‌ك دوای ته‌واو بوونی، ئه‌مه‌ش كه‌موكوڕی و كه‌مته‌رخه‌می ئه‌وان ده‌رده‌خات له‌هه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌دا.
بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان كاتێك گرنگ ده‌بوو كه بیتوانیایه كۆده‌نگیه‌كی نیشتمانی له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كاندا دروستبكات، به‌لام هه‌م شێوازی كۆبوونه‌وه‌كه‌و هه‌م كات و بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌و هه‌م ئه‌و رێكارانه‌ی له‌ئه‌نجامدانیدا گیرانه‌به‌ر نه‌یانتوانی ئامانجه‌كه بپێكن. ئه‌مه له‌كاتێكدا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرا كه په‌رله‌مان مه‌رجه‌ع بێت بۆ بڕیاردان له ئه‌نجامدانی راپرسی و دروستكردنی كۆده‌نگی هه‌رێمی كوردستان.
شه‌شه‌م: هه‌لوێستی شاراوه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان
له‌ژێر په‌رده‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا هه‌موو حزبه سیاسیه‌كان مه‌رج و خالی جیاجیایان هه‌یه، به‌لام هه‌موو ئه‌و خالانه‌ی داوای ده‌كه‌ن به‌یاسا هه‌ن و گرفتی هه‌رێم ئه‌وه‌یه یاسا جێبه‌جێ ناكرێ و ره‌وشه‌كه به‌نایاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیه ناكرێ حزبه‌كان خۆیان و خه‌لك به پاكێج و خاڵه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن،بۆ نمونه: له پرسی سه‌رۆكایه‌تی دا یاسای ژماره (1)ی سالی 2005 هه‌یه، له پرسی هه‌لبژاردندا یاسای ژماره (1)ی سالی 1992 هه‌یه، له پرسی نه‌وتدا یاساكانی ژماره (22) ی سالی 2007 ی نه‌وت و گاز و یاسای ژماره (2)ی سالی 2015 ی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان هه‌یه، له پرسی موچه‌دا یاسای موچه هه‌یه، هه‌ر بۆیه پێویست ناكات حزبه‌كان پاكیج و خال پێشكه‌ش بكه‌ن و بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌لك به‌كاریان بهێنن. باشترین بژارده بۆ نیه‌ت پاكی و راستگۆییان جێبه‌جێ كردنی یاسایه.
ئه‌گه‌ر حزبه سیاسیه‌كان كێشه‌كانیان به یاسا پێ چاره‌سه‌ر نابێ و بارزانیان پێ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی لانابرێ (هه‌روه‌ك له راگه‌یاندنه‌كانیان داوای ده‌كه‌ن)، و خوازیاری رێكه‌وتنی سیاسین، باشتر وایه راستیی نیه‌تی خۆیان بۆ رای گشتی ده‌ربخه‌ن كه توانای چاره‌سه‌ر كردنیان نیه، نه‌ك یارییه‌كانیان له چوارچێوه‌یه‌كی تری رتوشكراودا به‌خه‌لك بفرۆشنه‌وه.
حه‌وته‌م: ئه‌نجامه‌كان:
1-له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا رۆژی (15/9/2017) كۆمه‌لێك پێشێلكاریی په‌یره‌و كرا.
2-مه‌به‌ستی هێزه سیاسیه‌كان له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌وكاته‌دا درێژ كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و ئه‌نجام نه‌دانی هه‌لبژاردنه.
3-مه‌به‌ست له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و درێژه‌دانه به ویلایه‌تی به‌رێز بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم.
4-مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كه بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی گشتپرسیه‌وه هاتۆته‌كایه‌وه.
5-په‌یامی هیچ كام له حزبه سیاسیه‌كان له‌گه‌ل كرداره‌كانیاندا وێك نایه‌ته‌وه.
هه‌شته‌م: راسپارده‌كان
1-پێویسته هه‌ڵبژاردن له كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت كه ته‌نها یه‌ك مانگ و نیوی ماوه‌و بۆ رای خه‌لك بگه‌ڕێنه‌وه‌و په‌رله‌مانێكی نوێ هه‌ڵبژێرن و حكومه‌تێكی تازه پێك بهێنن.
1-ئه‌گه‌ر كێشه‌كان ئه‌وه‌نده قوڵن و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان ناتوانن به‌یاسا چاره‌سه‌ری بكه‌ن و له‌مپه‌ره‌كان زۆرن، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان رێككه‌وتنێكی سیاسی بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه و وه‌ك ماوه‌یه‌كی ئینتیقالی و له‌سه‌ر واده‌ی هه‌ڵبژاردن رێك بكه‌ون.
ئینستتیۆتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان
16/9/2017
تێبینی: ئه‌مه كورته‌ی راپۆرتێكه سه‌باره‌ت به هه‌مان مه‌به‌ست ئاماده‌كراوه له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی (چاودێریی په‌رله‌مانی كوردستان) كه رێكخراوه‌كه‌مان به هاوبه‌شی له‌گه‌ل رێكخراوی (NED)ی ئه‌مه‌ریكه ئه‌نجامی ده‌دات، كه به‌م زوانه بلاوی ده‌كه‌ینه‌وه.