ئینستتیوتی په‌ی، له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی بۆ سه‌ر په‌رله‌مانتاران ئه‌نجام ده‌درێت به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هێرش و په‌لامار و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر په‌رله‌مانتاران ریسوا ده‌كه‌ین
هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا به قۆناغێكی دژوار‌و ئاڵۆز تێده‌په‌ڕێت، به تایبه‌ت دوای داخستنی دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی په‌رله‌مان و سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسا، ئێمه وه‌ك ئینستتیوتی په‌ی له ڕابردوو ئه‌ركمان چاودێری په‌رله‌مان بووه‌و له‌و پێناوه‌ش تا ئێستا هه‌شت ڕاپۆرتی ڕه‌خنه‌یی هاوسه‌نگمان بۆ ڕای گشتی بڵاو كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئێستادا پێشێل و بێڕێزی له دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانتاران، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئاوازی حیزب و گوتاری ئاڕاسته‌كراو خاوه‌ن بۆچوون و ڕای سه‌ربه‌خۆی خۆیانن كه به‌داخه‌وه له ڕووداوێكه‌وه ئێستا به‌ره‌و دیارده ده‌ڕوات، جارێك له بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌و جارێكی تر له بازگه‌ی پردێ رێگری و سوكایه‌تی به په‌رله‌مانتاران كرا، هه‌ر له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا هه‌ره‌شه له‌په‌رله‌مانتار گۆران ئازاد كراوه‌و له لایه‌كی تر له‌سه‌ر قسه‌كردن و ره‌خنه‌گرتن سكالاو داوا له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له‌دادگا تۆمار كراوه، ئه‌وه‌تا ئێستاش په‌رله‌مانتار فه‌رهاد سه‌نگاوی ده‌ڕفێنن، له‌ولاوه بێڕێزیی و په‌لاماری په‌رله‌مانتار به‌هار مه‌حمود ده‌درێت، هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن كاتێك هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماردان په‌رله‌مانتاران بگرێته‌وه كه نوێنه‌رانی خه‌ڵكن، مانای وایه په‌لاماردان و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی زۆر ئاسایی وئاسانه، بۆیه ئێمه ئه‌م په‌لامارو هه‌ڕه‌شانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داواكارین تاوانباران بدۆزرێنه‌وه‌و سزا بدرێن و ڕێگریش بكرێت له دووباره بوونه‌وه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی هیچی تر ترس و دڵه‌راوكێ كۆمه‌ڵگه دانه‌گرێت و ئارامی بێته كایه‌وه‌و په‌رله‌مان كارا ببێته‌وه‌و په‌رله‌مانتارانیش به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان هه‌ڵسن.
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان
21/8/2017