ئینستتیوتی پەی لە رۆژی شەممە (٢٠١٧/٨/١٩) ده‌ستی به‌كاره‌كانی پرۆژەی (خوێندنی تایبەت لە نێوان كوالێتی و بازرگانیدا) كرد بە هاوكاری ڕێكخراوی (RID) و (NPA) نه‌رویجی .
بابان جه‌عفه‌ر به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی په‌ی رایگه‌یاند:خوێندنی ئه‌هلی گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له‌كوردستانیش گه‌شه‌ی سه‌ندووه، ئه‌مه‌ش بۆپڕكردنه‌وه‌ی ئه‌وه بۆشایه كه‌خوێندنی حكومی پێی پڕناكرێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێك له‌و خوێندنه‌بووه به‌بازرگانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌كردووه.
ئەم پرۆژەیە چەند وۆرک شۆپێک لە خۆ دەگرێت له‌یه‌كه‌م وورك شۆپدا گوێده‌گرین لە گیروگرفتەكان لە روانگەی دایك و باوكی منداڵەكانەوە و گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌خوێندنی ئه‌هلی ده‌خوێنن، تابزانین روانگه‌ی ئه‌وانیش چۆنه له‌سه‌ر خوێندنگاكان.
له‌قۆناغی دووه‌مدا له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگا ئه‌هلییه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردنی ياسا و رێنماییه‌كان.
قۆناغی سێیه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا ده‌بێت و راپۆرتێكی كۆتایی ئاماده ده‌كه‌ین له‌سه‌ر دۆخی خوێندنی ناحكومی و پارێزگای سلێمانی وه‌ك نمونه وه‌رده‌گرین.