xawenkar.jpg

خاوەن کار و پەروەردەی سلێمانی بۆ گفتوگۆ لەسەر پیشەییەکان کۆدەبنەوە

Aug 12, 2017  |   هەواڵەکانی پەی 

رۆژی ٢٠١٧/٨/١٢ لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە شاری سلێمانی ئینستتیوتی پەی و رێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری رێکخراوی PAO و  NPA نەرویجی وۆرکشۆپی سێیەمی“پرۆژەی بەشداری لە کاراکردنی خوێندنی پیشەیی”ان ئەنجامدا.
 
لە وورک شۆپەکەدا گەشە دارا ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، محەمەد رەسوڵ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ماموستا نازەنین جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی، ماموستا کەمال بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا، ماموستا ئاکۆ بەڕێوەبەری پلاندانان، ماموستا خۆگر بەڕێوەبەری پرۆگرامەکان لە پەروەردەی سلێمانی، ماموستا ئەحمەد سەرپەرشتیاری قوتابخانە پیشەییەکانی شاری سلێمانی، و شادان سەعید نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی و چەندین کەسی خاوەن ئەزموون و نوێنەری گروپی کۆمپانیا گەورە و خاوەن کارگەکانی سلێمانیش ئامادەبوون.
 
  لەم وۆركشۆپەدا لایەنی پەروەردە باسی لەکێشەکانی بەردەم خوێندنی پیشەیی کرد، پاشان نوێنەری کۆمپانیا و کارگەکان باسیان لە گرنگی دەستی کاری پیشەیی و پیویستی خۆیان کرد بەکادرانی ئەو بەشە ، پاش گفتوگۆ، دۆزینەوەی رێگە چارە بۆ بەرەو پێشەوە بردنی ئەم كەرتە گرنگە پێشنیارکرا و راسپاردەکان بۆ هەمان مەبەست ئامادە كران.