helebje.jpg

پرۆژەی بەشداری لە كاراكردنی خوێندنی پیشەیی لە هەڵەبجە

Jul 12, 2017  |   هەواڵەکانی پەی 

رۆژی ٢٠١٧/٧/١٢ لە هۆڵی سارا لە شاری هەڵەبجە ئینستتیوتی پەی و رێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری هەردوو  رێکخراوی نەرویجی NPA و PAO وۆرکشۆپی دووەمی “پرۆژەی بەشداری لە کاراکردنی خوێندنی پیشەیی”ان ئەنجامدا.

لەم وۆركشۆپەدا كە بەڕێوەبەران و مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی خوێندنی پیشەیی لە هەلەبجە و نوێنەرانی كۆلیژی تەكنیكی و پەیمانگەی تەكنیكی هەلەبجەو پسپۆران و شارەزایانی بوارەكە بەشدار بوون، گفتوگۆ سەبارەت بە گرفتەكانی خوێندنی پیشەیی و دۆزینەوەی رێگە چارە بۆ بەرەو پێشەوە بردنی ئەم كەرتە گرنگە كراو پێشنیار و راسپاردە بۆ هەمان مەبەست ئامادە كران.