komssion3.jpg

پەی راپۆرتێکی تایبەت لەسەر ریفراندۆم و هەڵبژاردنی پەرلەمان بڵاودەکاتەوە

Jul 11, 2017  |   هەواڵەکانی پەی 

 

شاندی ئینستتیوتی پەی سەردانی هەریەک لە کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، دەستەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان و دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم و راوێژکارانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.

رۆژانی ( 2017/7/11,10,9) هەریەک لە د.سەروەر عبدالرحمن سەرۆکی ئیسنتتیوتی پەی و بابان جعفر بەرێوەبەری پرۆژەکان، سەردانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسیان کرد و لەلایەن سەرۆک و جێگری کۆمسیۆن و کۆمسیاران و بەرێوەبەری فەرمانگەی کارگێری کۆمسێۆن پێشوازی کران .

 komssion3

ئامانج لە دیدارەکە گفتوگۆبوو لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ریفراندۆم، کە لە ئێستادا ئینستتیوتی پەی ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک لەسەر ئەو دووپرسە.

پاشان سەردانی راویژکارانی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بەرێزان (عەونی بەزاز و کاردۆ محمد) کراو لەسەر هەمان تەوەر گفتوگۆ کرا و باس لە ریفراندۆم کرا لە نەبوونی یاسادا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش تەوەریکی تری گفتوگۆکە بوو.

 komssion2

شاندەکەی پەی، سەردانی بەرێز(مازن عبدالقادر)سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان-عێراقی کرد، لە گفتوگۆکەدا پرسیار لەسەر هەماهەنگی هەردوو کۆمسیۆن کرا .

komssion1
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا سەردانی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم کراو لەلایەن بەڕێز (نصرالدین سندی) سەرۆکی دەستە و (عەدالەت عومەر) ڕاوێژکاری دەستە و (شوان ڕحمان) سەرۆکی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان پێشوازی کران.
لەدیدارەکەدا باس ریفراندۆم و دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم کرا، پرسیار دەربارەی ئامادەکارییەکان لەو ناوچان