رۆژی ٢٠١٧/٧/٣ لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە شاری سلێمانی ئینستتیوتی پەی و رێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری رێکخراوی PAO و NPA نەرویجی پرۆژەیەکی نوێیان دەستپێکرد، ئەم پرۆژەیە کار لەسەر کاراکردنی خوێندنی پیشەیی دەکات.
یەکەم وۆرکشۆپی ئەم پرۆژەیە بە بەشدار ژمارەیەکی بەرچاو لە بەڕێوەبەری قوتابخانە پیشەییەکانی شاری سلێمانی و سەرپەرشتیارانی پیشەیی و پسپۆر و و شارەزایانی بوارەکە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی پەرلەمان لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و ئەندامانی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا.