r78.jpg

"دۆخی دامەزراوەکانی هەرێم لە نەبوونی پەرلەماندا"

Apr 29, 2017  |   هەواڵەکانی پەی 

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، رۆژی شەممە ٢٠١٧/٤/٢٩ لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحوکمیەکان لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە ئەندامانی پەرلەمان، راوێژکارانی پەرلەمان، نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنییەکان، نوێنەری رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و میدیاکاران هەردوو راپۆرتی حەوتەم و هەشتەمی بڵاوکردەوە.

راپۆرتی حەوتەم، کە لە چەند بەشێک پێکهاتبوو، لە بەشێکدا تایبەت بوو بە باسکردن لە کاریگەرییەکانی پەکخستنی پەرلەمان لە سەر دام و دەزگا حکومییەکان . بەشێکی تری راپۆرتەکە تایبەت بوو بەو پێنج دەستەیەی راستەوخۆ سەر بە پەرلەمانن و لە ئستادا لە نەبوونی پەرلەماندا کێشە و گرفتە یاساییەکانیان خرایە روو. بەشێکی تر باسی ئەو بڕیارە نایاسایانە بوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە غیابی پەرلەمانی کوردستان دەریکردوون. کۆتایی راپۆرتەکە تەرخانکرابوو بۆ راسپاردە و پێشنیارەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان.

راپۆرتی هەشتەمیش تایبەت بوو بە راپرسیەک بۆ ئەندامانی پەرلەمان لە سەر هەڵسەنگاندنی (پرۆژەی چاودێری پەرلەمان لە لایەن ئینستتیوتی پەی)ەوە بەرێوە دەچێ بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان.