logopay.jpg

نوێنەری پەی بەشداری خولێك دەكات لەسەر مافی پیكهاتەكان

Mar 15, 2017  |   هەواڵەکانی پەی 

بە دەست پێشخەری پرۆگرامی (هاندانی حكومەتی بەرپرسیار و هاوبەش) بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان - UNDP) لەرۆژانی (٤، ٥ شوباتی ٢٠١٧) و (١٢ بۆ ١٤ ئازاری ٢٠١٧) بابان جەعفەر،بەرێوەبەری پرۆژەكانی پەی بەشداری لە دوو خول كرد لەسەر، مافی پێكهاتەكان .

لەخولی یەكەمدا بەووردی باس لە سەرجەم پیكهاتە دینی و ئیتنیەكانی كوردستان و عێراق كراو كێشە و پێشێلی مافی هەریەكیان بەجیا روونكرایەوە. پاشان یاسا بەركارەكانی عێراق و كوردستان و هۆكارەكانی جێبەجێ نەكردنی یاساكانیش باسكرا .

لەخولی دووەمدا، بەووردی باس لە ئەركی ركخراوەكان كرا لە بوارەكانی (پەیوەندی كردن، پاڵپشتی كردن، رێكەوتن) لەسەر مافی پیكهاتەكان .

لەكۆتایدا بڕوانامەی بەشداربوون دابەشكراو بریارە پرۆگرامەكە بەدەوام بێت لەكاركردن لەگەڵ رێكخراوەكان بۆ بەدەست هێنانی مافی یاسای پێكهاتەكان .