ستافی پەی سەردانی دەستە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەکات

Feb 28, 2017  |   هەواڵەکانی پەی 

ستافی پەی سەردانی دەستە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ سەرۆك و راویژكارانی دەستەكان كۆدەبێتەوە .

رۆژانی (٢٣ تا ٢/٢٨/ ٢٠١٧) د.سەروەر عبدولرحمان سەرۆكی ئینستتیوت و بابان جەغفەر بەرێوەبەری پرۆژەكانی پەی، سەردانی چەند دامەزراوەیەكیان كرد كە لەلایەن پەرلەمانەوە چاودێری دەكرێن، ئەوانیش (دەستەی دەسپاكی هەرێم، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەریم، دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ) .

لەسەرجەم دیدارەكاندا سەرەتا د.سەروەر عبدولرەحمان، باسێكی لە پرۆژەكانی پەی پێشكەش كرد و دواتر گفتوگۆ لەسەر ئەركەكانی دەستە بە پیی یاساكانیان دەستی پیكرد و سەرجەم سەرۆكی دەستەكان باسیان لە یاساكانی و كێشەكانی دەستەكانیان كرد .