2.jpg

بەرێوەبەری پرۆژەی چاودێری پەرلەمان سەردانی لیژنەكانی پەرلەمان دەكات

Feb 7, 2017  |   هەواڵەکانی پەی 

 

بەرێوەبەری پرۆژەی چاودێری پەرلەمان، بۆ وەرگرتنی پێشنیاری ئەندامان و راویژكارانی پەرلەمانی پەرلەمان، رۆژانی  (٢٠١٧/٢/٦،٥،٤ ) لە هەولێر سەردانی چەند ئەندام پەرلەمانێكی كرد.

لە دیدارەكاندا (بابان جەعفەر، بەرێوەبەری پرۆژەی چاودێری پەرلەمان) بە ئامانجی گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی چاودێری پەرلەمان لەگەڵ هەریەك لە بەرێزان (كەژاڵ هادی،جێگری سەرۆكی لیژنەی تەندرووستی، شیلان جەعفەر، جێگری سەرۆكی لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئاواز حمید، ئەندامی لیژنەی تەندرووستی، حەیات مەجید، بریاردەری لیژنەی دادكۆكی لەمافی ئافرەت، د.سیراج ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، هیڤا حاجی،بریاردەی لیژنەی دارایی، د.خاموش عومەر، راویژكاری پەرلەمان) كۆبووە.

لەدیدارەكەدا (بابان جعفر) ، باسێكی لەسەر شەش راپۆرتی پرۆژەی چاودێری و روانگەی پەی بۆ چاودێری پەرلەمان كرد و داوای سەرنجی ئەندامانیان كرد لەسەر پرۆژەكە، پاش دەست خۆشی و هیوای بەردەوامی بۆ پرۆژەكە، ئەندامان سەرەنجی خۆیان پێشەكەش كرد.

16652786_1412559395447014_5813446_n

16650558_1412559302113690_1759907115_n

16559120_1412559472113673_2060835190_n

16558803_1412645742105046_1630240425_n

16558350_1412559218780365_822055291_n