konsuli-emriki.jpg

ستافی پەی لەگەڵ بەرپرسی سیاسی كونسڵخانەی ئەمریكا كۆدەبێتەوە

Jan 22, 2017  |   هەواڵەکانی پەی 

 

ستافێكی ئینستتیوتی پەی بە ئامانجی درووستكردنی پەیوەندی و ناساندنی كارەكانی پەی لەگەڵ پەرپرسی سیاسی قونسڵخانەی ئەمریكا كۆبوونەوە.

رۆژی یەك شەممە (٢٠١٧/١/٢٢) لە شاری سلێمانی هەر یەك لە (د.سەروەر عبدولرحمان سەرۆكی ئینستتیوتی پەی، بابان جەعفەر بەرێوەربەری پرۆژەكانی پەی، ئارێز دارا بەرێوەبەری روانگەی پەی بۆ چاودێری پەرلەمان)، لەگەڵ (ئادم كوتكن بەرپرسی سیاسی لە كونسڵخانەی ئەمریكا) كۆبوونەوە.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا د.سەوەر عبدولرەحمان، باسێكی ووردی لەسەر پرۆژەكانی رابردوو و ئێستا و داهاتووی پەی پێشكەش كرد و باسی لە گرفتەكانی بەردەم رێكخراوە ناحكومیەكانی كرد.

لای خۆیەوە ئادم كوتكن، رایگەیاند: دڵخۆشە كە رێكخراویك دەبینێت پیشت بەست بە زانیاری وورد و بەڵگە كار دەكات، و گەشەپێدانی مەدەنیەت و فشار بۆ سەر دامەزراوەكانی هەرێم لە ئامانجە گرنگەكانیەتی و داوای كرد لەكار و پرۆژەكانی داهاتووی پەی ئاگاداربێت .

پاشان بەرپرسی سیاسی لە كونسڵخانەی ئەمریكا، لەسەر چەندنین تەوەر پرسیاری ئاراستەی ستافی پەی كرد، پاشان گفتوگۆ كرا لەسەر دۆخی ئەمرۆی پەرلەمان و پەروەردە لە كوردستان .