lkshtukal.jpg

ستافی پرۆژەی چاودێری پەرلەمان سەردانی لیژنەی كشتوكاڵ دەكات

Jan 11, 2017  |   هەواڵەکانی پەی 

ستافی پرۆژەی چاودێری پەرلەمان، بۆ وەرگرتنی پێشنیاری ئەندامانی پەرلەمان سەردانی لیژنەكانی پەرلەمان دەكات و رۆژی (٢٠١٧/١/١١) لە هۆلی لیژنەی كشتوكاڵ لەپەرلەمانی كوردستان سەردانی ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری ئاودێری و بەنداوەكانی كرد.

لەدیدارەكەدا (بابان جعفر و ئارێز دارا) ستافی پرۆژەكە، باسێكیان لەسەر شەش راپۆرتی پرۆژەی چاودێری و روانگەی پەی بۆ چاودێری پەرلەمان كرد و داوای سەرنجی ئەندامانیان كرد لەسەر پرۆژەكە، پاشان هەر یەك لە بەریزان(غەریب مستەفا، جیێگری سەرۆكی لیژنە، زیاد حسین، بریاردەری لیژنە، فەرهاد سەنگاوی، بەشار موشیر، خەلەف ئەحمەد، ئەندامانی لیژنە لەگەڵ جەنگی زیاد راوێژكاری لیژنە) سەرەنجاكانی خۆیان لەبارەی راپۆرتەكانەوە خستەروو.

ئەندامانی لیژنە كشتوكاڵ، باسیان لە گرنگی پرۆژەكە كرد و هیوایان خواست لەگەڵ كارا كردنەوەی پەرلەمان پرۆژەكە زیاتر بەرەو پێش بچێت، هیوایان خواست، پرۆژەكە ببێتە پردێك بۆ گەیاندنی خەڵك بە پەرلەمان و بەرچاوی روونی تەواو بداتە خەڵكی كوردستان لەسەر دۆخی پەرلەمان 

15979101_1385855324784088_1064213578_n-785x487

kshtukal