pay-u-goran.jpg

ستافی پەی چەند دیداریك لە پەرلەمان ساز دەكات

Dec 9, 2016  |   هەواڵەکانی پەی 

ستافی پرۆژەی چاودێری پەرلەمان، بۆ وەرگرتنی پێشنیاری ئەندامان و راویژكارانی پەرلەمان، لە رۆژانی (٤، ٥، ٨ / ١٢/ ٢٠١٦)، سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد .

 

بابان جعفر، بەرێوەربەری پرۆژەی چاودێری پەرلەمان، وتی : بۆ وەرگرتنی رای ئەندامان و راوێژكارانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی هەریەك لە فراكسیۆنی گۆران و فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی وچەند راویژكاریكی پەرلەمانمان كرد، ئامانجی سەردانە باسێك بوو لەسەر هەر شەش راپۆرتەكەی پرۆژەی چاودێری پەرلەمان، وە وەرگرتنی پیشنیاری بەریزان بوو بۆ دەوڵەمەند كردنی راپۆرتەكانی داهاتوو .

لەبەشێكی تر سەردانەكەدا، كۆبوونەوەیەك سازكرد لەنێوان (هیوا نەسرەدین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی دیوان و تریفە سەركەوت بەرێوەبەری كاروباری لیژنەكان) بەمەبەستی پتەوكردنی هاوكاری نێوان ئیدارەی پەرلەمان و پەی، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكاری كرا بۆ كۆبوونەوەی نیوان راگەیاندنی پەرلەمان و ستافی پرۆژەی چاودێری پەرلەمان، بەمەبەستی دیاریكردنی كیشەكانی سایتی فەرمی پەرلەمان كە لە راپۆرتی ژمارە (5) پرۆژەی چاودێری پەرلەمان ئاماژەی پێكراوە