dr-jaafr-iminki.jpg

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لەستافی ئینستتیوتی پەی دەكات

Dec 15, 2016  |   هەواڵەکانی پەی 

ستافی ئینستتیویی پەی سەردانی جێگری سەرۆكی پەلەمانی كوردستانیان كرد و راپۆرتی شەشەمی پرۆژەی چاودێری پەرلەمانیان پێشكەش كرد.

ئەمرۆ ٢٠١٦/١٢/١٥ ستافی ئینستتیوتی پەی لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەرێز جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمنكێ، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و راپۆرتی ژمارە (٦) ی پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانیان پیشكەش كرد. د.سەروەر عبدالرحمن، سەرۆکی ئینستتیویی پەی سەبارەت بە راپۆرتەكە رایگەیاند: راپۆرتی شەشەم دوو بەشە، بەشێكی تایبەتە بە كاری لیژنەكان لەخولی بەهارەی پەرلەمان كە ماوەكەی لە (٢٠١٦/٣/١ بۆ ٢٠١٦/٨/٣١) . بەشی دووەم وەڵامی سێ پرسیار بوو كەئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كرابوو، لەسەر هۆكارەكانی پەكەوتنی پەرلەمان و كاریگەرییە خراپەكانی پەكکەوتنی پەرلەمان و چۆنیەتی كارا كردنەوەی پەرلەمان .

لەسەردانەكە باسی نوێترین بەشی پرۆژەكە كرا كە روانگەی پەی بۆ چاودێری پەرلەمانی كوردستانە، ماڵپەرێكە بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی و زانیاری لەسەر پەرلەمان و پەرلەمانتاران بڵاودەكاتەوە.

لە دیدارەكەدا جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەست خۆشی ئاراستەی ستافی پەی كرد و دڵخۆشی بۆ بەردەوامی پرۆژەكە دەربڕی و پشتیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانیشی بۆ پرۆژەكە دووپات كردەوە .