lijney-kimelayety.jpg

ستافی پرۆژەی چاودێری پەرلەمان سەردانی لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەكات

Nov 8, 2016  |   هەواڵەکانی پەی 

 

ستافی پرۆژەی چاودێری پەرلەمان، بۆ وەرگرتنی پێشنیاری ئەندامانی پەرلەمان سەردانی لیژنەكانی پەرلەمان دەكات و رۆژی (٢٠١٦/١١/٨) لە نوسینگەی سلێمانی سەردانی ئەندامانی لیژنەی كۆمەڵی مەدەنی كرد.

لەدیدارەكەدا (بابان جعفر و ئارێز دارا) ستافی پرۆژەكە ، باسێكیان لەسەر هەر شەش راپۆرتەكەی پرۆژەكە پێشكەشی بەریزان(سالار محمود سەرۆكی لیژنە، پەروا عەلی، جێگری سەرۆكی لیژنە، تەلار لەتیف، ئەندامی لیژنە) كرد.

ئەندامانی لیژنە كۆمەڵی مەدەنی ، باسیان لە گرنگی پرۆژەكە و بەردەوامی كرد و هیوایان خواست لەگەڵ كارا كردنەوەی پەرلەمان پرۆژەكە زیاتر بەرەو پێش بچێت ، تێبینیەكانی خۆشیان لەسەر شەش راپۆرتی رابردوو پێشكەشی پەی كرد .