fexredin-skrtyr.jpg

ئینستتوتی پەی راپۆرتی شەشەم پێشكەشی سكرتێری پەرلەمان دەكات

Nov 25, 2016  |   هەواڵەکانی پەی 

بەڕیوەبەری پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان، سەردانی سكرتێری پەرلەمانی كوردستانی كرد و راپۆرتی شەشەمی پرۆژەی چاودێری پیشكەش كرد.

ئەمڕۆ لە سلێمانی، بەڕیز فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، پێشوازی لە بابان جەعفەر بەڕێوەبەری پرۆژەی چاودێری پەرلەمان كرد، ئامانج لەسەردانەكە پێشكەش كردنی راپۆرتی شەشەمی پرۆژەی چاودێری پەرلەمانی كوردستان بوو.

راپۆرتی شەشەم ، لەسەر دوو تەوەری سەرەكی كاریكردبوو، تەوەری یەكەم، تایبەت بوو بەكاری لیژنەكان لەخولی بەهارەی پەرلەمان كە ماوەكەی لە (٢٠١٦/٣/١ بۆ ٢٠١٦/٨/٣١) . تەوەری دووەم، وەڵامی سێ پرسیار بوو كەئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و زۆرینەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان كرابوو، لەسەر هۆكارەكانی پەكەوتنی پەرلەمان و كارگەرییە خراپەكانی پەكەوتنی پەرلەمان و چۆنیەتی كارا كردنەوەی پەرلەمان .

لەبەشیكی تری دیدارەكەدا سكرتێری پەرلەمان، باسی لەهەوڵەكانی كارا كردنەوەی پەرلەمان كرد و جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت پەلەمانتاران بەئیرادەی پەرلەمانی پەرلەمانەكەیان كارا بكەنەوە و چیتر ڕیگا نەدان دەوریان پەراویز بخرێت