2016/10/26
ئا: سه‌لام حسین
سەرۆكی ئینستتیوتی پەی لەدووەمین رۆژی كۆنفراسی زانكۆی جاگیلۆنیا لەوڵاتی پۆلەندا، توێژینەوەكەی لەسەر ژنانی ئێزدی پێشكەش كرد.
(له ڕابردوه‌وه به‌ره‌و داهاتوو، یه‌کخستنی ئه‌زمون و به‌هاکان – کوردستان له نه‌ریتی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتدا) ناونشانی ئەو كۆنفرانسەیە كە لە رۆژانی (٢٤ تا ٢٦ / ١٠ / ٢٠١٦) لەلایەن ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی زانکۆی جاگیلۆنیا، کراکۆف، پۆڵه‌ندا سازكراوە.
د.سەروەر عەبدولرەحمان، سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بە توێژینەوەیەك بە ناونیشانی (ژنانی ئێزدی وەك كەنیزەك) بەشداری كرد‌و لە رۆژی دووەمی كۆنفرانسەكەدا توێژینەوەكەی پێشكەش كرد.
ئامانجی سه‌ره‌کی کۆنفرانسه‌که یه‌کخستنی كاری زانایانه یه له‌بواری كوردناسی، له هه‌ریه‌ك له کوردستان و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئه‌وروپادا. کۆنفرانسه‌که په‌یوه‌ندی هه‌یه به پرۆژه توێژینه‌وه‌ی “چۆن وا له ده‌نگێک بکرێت ببیسترێت؟ به‌رده‌وامی و گۆڕان له که‌لتوری کوردی و ڕاستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا له ڕوانگه‌ی پۆست كۆڵۆنیالیدا”. هه‌تا ئێستا ئه‌زمونی ئێمه ئه‌وه نیشان ده‌دات که میتۆد و كاركردن له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی کوردی، له ڕۆشنایی نه‌ریته ئه‌کادیمییه جیاوازه‌کان، لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی به‌رهه‌مهێناوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی کوردی چی پێویسته و چ شتێک گرنگه له په‌ره‌پێدان و قوڵبونه‌وه له مه‌ودای لێکۆڵینه‌وه‌کاندا. ئه‌مه
ش پله‌ی جیاوازی بابه‌ته‌کان و میتۆده‌کانی خوێندنیان دروست ده‌کات، له لایه‌ن که‌سایه‌تیه ئه‌کادیمییه‌کان و له شوێنه جیاوازه‌کانی جیهاندا.