كۆنفرانسێكی سێ رۆژە لە زانكۆی جاگیلۆنیا لەوڵاتی پۆلەندا بەناونیشانی (له ڕابردوه‌وه به‌ره‌و داهاتوو، یه‌کخستنی ئه‌زمون و به‌هاکان - کوردستان له نه‌ریتی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتدا) بەڕێوە دەچێت و سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بەتوێژینەوەیەك بەشداری كۆنفرانسەكە دەكات .
ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی، زانکۆی جاگیلۆنیا، کراکۆف، پۆڵه‌ندا كۆنفرانسێكی سێ رۆژە ڕێكدەخات، به‌یادی ئۆگه‌ست کۆسیسزا ژابا (1801- 1894) سیاسه‌تمه‌دار و توێژه‌ری پۆڵه‌ندی – ڕوسی و مه‌لای کورد مه‌حمودی بایه‌زیدی (1797-1867)، که بۆ ژابا مامۆستا و هاوکار بووه، له کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان و ڕه‌خنه گرتن له نوسراوه کوردییه‌کان.
جێی ئاماژەیە، د.سەروەر عبدولرەحمان، سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بەتوێژینەوەیەك بەناونیشانی (ژنانی ئێزدی وەك كەنیزەك) بەشدار دەكات، لە توێژینەوەكەدا تویژەر كاری كردووە لەسەر (رەوشی ژنانی ئێزدی لە فەرمانەكانی دەوڵەتە ئیسلامیەكاندا)، ئەم تویژینەوەیە لە مانگی ئابی، ٢٠١٦ لە سلێمانی چاپ كرا .
ئامانجی سه‌ره‌کی کۆنفرانسه‌که یه‌کخستنی كاری زانایانه یه له‌بواری كوردناسی، له هه‌ریه‌ك له کوردستان و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئه‌وروپادا. کۆنفرانسه‌که په‌یوه‌ندی هه‌یه به پرۆژه توێژینه‌وه‌ی "چۆن وا له ده‌نگێک بکرێت ببیسترێت؟ به‌رده‌وامی و گۆڕان له که‌لتوری کوردی و ڕاستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا له ڕوانگه‌ی پۆست كۆڵۆنیالیدا". هه‌تا ئێستا ئه‌زمونی ئێمه ئه‌وه نیشان ده‌دات که میتۆد و كاركردن له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی کوردی، له ڕۆشنایی نه‌ریته ئه‌کادیمییه جیاوازه‌کان، لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی به‌رهه‌مهێناوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی کوردی چی پێویسته و چ شتێک گرنگه له په‌ره‌پێدان و قوڵبونه‌وه له مه‌ودای لێکۆڵینه‌وه‌کاندا. ئه‌مه‌ش پله‌ی جیاوازی بابه‌ته‌کان و میتۆده‌کانی خوێندنیان دروست ده‌کات، له لایه‌ن که‌سایه‌تیه ئه‌کادیمییه‌کان و له شوێنه جیاوازه‌کانی جیهاندا.
رێكخەرانی كۆنفرانسەكە دەڵین ده‌رفه‌ت بۆ توێژه‌ران دەڕه‌خسێنین که پرێزنته‌یشنه‌کانیان به هه‌ر سێ زمانی ئینگلیزی، کوردی و ڕوسی، پێشكه‌ش بكه‌ن. ئێمه باوه‌ڕمان وایه ئەو قۆناغه‌ی توێژینه‌وه‌ی کوردی تێیدایه ناكرێ به‌ته‌نها ئه‌وله‌ویات به زمانی ئینگلیزی بدرێ. له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت زانست و زانیاری له‌سه‌ر زمانی دایکیش به‌ره‌وپێش به‌رین (زمانی کوردی و شێوه‌زاره‌کانی)، هه‌روه‌ها زمانی ڕوسی وه‌ک زمانێکی کۆنی ده‌وڵه‌مه‌ند که بۆماوه‌یه‌کی دورودرێژ له توێژینه‌وه کوردییه‌کان به‌کار هاتووه. هه‌رچه‌نده، له‌وانه‌یه ئێمه نه‌توانین وه‌رگێڕ بۆ ته‌واوی وتاره‌كان دابین بکه‌ین، به‌ڵام دڵنیاین له‌وه‌ی، که هه‌بوونی په‌یوه‌ندی و ناسینی یه‌کتر هه‌نگاوی یه‌که‌مه بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له داهاتوودا.