dryusf.jpg

سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لەستافی ئینستتیوتی پەی دەكات

Oct 18, 2016  |   هەواڵەکانی پەی 

 

ستافی ئینستتیویی پەی سەردانی سەرۆكی پەلەمانی كوردستانیان كرد و راپۆرتی شەشەمی پرۆژەی چاودێری پەرلەمانیان پێشكەش كرد.

ئەمرۆ ستافی ئینستتیوتی پەی لەنوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەرێز د.یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و راپۆرتی ژمارە (٦) ی پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانیان پیشكەش كرد.

د.سەروەر عبدالرحمن لەباسی راپۆرتەكەدا رایگەیاند: راپۆرتی شەشەم دوو بەشە، بەشێكی تایبەتە بە كاری لیژنەكان لەخولی بەهارەی پەرلەمان كە ماوەكەی لە (٢٠١٦/٣/١ بۆ ٢٠١٦/٨/٣١) بەشی دووەم وەڵامی سێ پرسیار بوو كەئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كرابوو، لەسەر هۆكارەكانی پەكەوتنی پەرلەمان و كارگەرییە خراپەكانی پەكەوتنی پەرلەمان و چۆنیەتی كارا كردنەوەی پەرلەمان .

لەسەردانەكە باسی نوێترین بەشی پرۆژەكە كرا كە روانگەی پەی بۆ چاودێری پەرلەمانی كوردستانە، ماڵپەرێكە بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی و زانیاری لەسەر پەرلەمان و پەرلەمانتاران بڵاودەكاتەوە.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی پەرلەمان دەست خۆشی ئاراستەی ستافی پەی كرد و دڵخۆش بەبەردەوامی پرۆژەكە دەربڕی و پشتیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانیشی بۆ پرۆژەكە دووپات كردەوە .