shesh.jpg

پەرلەمان بۆ لەكار خرا ؟ چۆن كارا دەكرێتەوە ؟

Oct 12, 2016  |   هەواڵەکانی پەی 

 

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان راپۆرتی شەشەمی پرۆژەی چاودێری پەرلەمانی بڵاوكردەوە، لە راپۆرتەكەدا رای دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكانی لەسەر هۆكارەكانی پەكەوتن و كاریگەرییە خراپەكانی و رێكارەكانی كارە كردنەوەی پەرلەمانی خستۆتە ڕوو .

رۆژی (2016/10/12) كە هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر پەككەوتنی پەرلەماندا ، لەهۆڵی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان ئینستتیوتی پەی راپۆرتی شەشەمی بەئامادەبوونی ژمارەیەك ئەندام و راویژكاری پەرلەمان، میدیاكاران، ریكخراوەكان و چالاكوانانی مەدەنی بڵاوكردەوە.

راپۆرتەكە دابەش بووە بەسەر دوو تەوەردا، تەورەی یەكەم، رەوشی كاری لیژنەكان و نوسینی راپۆرت و كۆبوونەوە و ئامادەبوونی ئەندامانی پەرلەمان لە لیژنەكاندا، تەوەری دووەم، رای دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەسەر دۆخی پەرلەمان .

لە راپۆرتەكەدا پەی رای ئینستتیوتی لەسەر هۆكارەكانی پەككەوتن و چۆنیەتی كارا كردنەوەی پەرلەمانی، لەپاڵ رای دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكاندا خستۆتەڕوو .

دەقی راپۆرتی ئینستتیوتی پەی بەPDF

لینكی هەواڵی روماڵی راگەیاندنەكان بۆ راپۆرتی شەشەمی ئینستتیوتی پەی:

http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=11233&babet=1&relat=3036

کەناڵی knn: هەولێر زانیاری لەبارەی کاروچالاکییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە شەش مانگی ڕابردودا

کەناڵی k24: ئاسۆییه‌ك بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیار نییه‌

کەناڵی nrt: ئێنستیتویا پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدانێ ل سەر کارێن پەرلەمانی راپۆرتەک بەلاڤکر
 

وێنەی چالاكییەكە