ned1.jpg

نوێنەری رێكخراوی (NED) ئەمریكی: رۆڵی رێكخراوەكان لە قەیرانەكاندا دەردەكەوێت

Sep 19, 2016  |   هەواڵەکانی پەی 

 

نوێنەرانی سندوقی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی (NED) داوای رۆڵ گێران لە رێكخراوەكانی كۆمەلێ مەدەنی دەكەن لە چارەسەر كردین قەیرانەكانی هەرێمدا .
رۆژی (19/9/2016) هەریەك لە عبدالرحمان جبوری بەرێوەبەری پرۆگرام لەرۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقا و ئەحمەد عەلی یاریدەدرەی پرۆگرام و بەختیار عه‌بدوڵا راوێژكارى سندوق له‌ هه‌رێمی كوردستان  و باكوری عێراق ، سەردانی ئوفیس ئینستیوتی پەی یان كرد و لەلایەن سەرۆك و ستافی پەی پیشوازی كران.
ئامانجی سەردانی نوێنەرانی رێكخراوی (NED) بۆ لای پەی، گفتوگۆ بوو لەسەر كاری رێكراوەكانی كۆمەڵێ مەدەنی و ئاستەنگەكانی بەردەمیان.
بەرێوەبەری پرۆگرام لەرۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقا، رایگەیاند گرنگی كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە قەیرانەكاندا دەردەكەوێت .
پاشان د.سەروەر عبدالرحمن، سەرۆكی ئینستتیوتی پەی، كورتەیەكی لەسەردۆخی ئێستای كوردستان و كاری رێخراوەكان پیشكەش كرد ، پاشان باس لە پرۆژەی چاودێری پەرلەمان كرا كە لەلایەن رێكخراوی (NED) پاڵپشتی دەكرێت.

 DSC_0009