خه‌ندان-
ئه‌نستتیوتی په‌ی ره‌خنه له‌په‌رله‌مان ده‌گرێَت كه‌نه‌یتوانیوه ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی جێبه‌جێبكات، حكومه‌تیش به‌پێشێلكردنی یاسا‌و گوێنه‌دان به‌بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان‌و ئیراده‌ی ئه‌و ده‌زگا شه‌رعیه تۆمه‌تبار ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌پێی نوێترین راپۆرتیان كه تیایدا پێیوایه په‌رله‌مانتاران رۆڵی رۆژنامه‌نوس‌و میدیاكارو پسپۆڕی ئابوری‌و چاودێری سیاسی ده‌گێڕن.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان، كه كۆپییه‌كی لای خه‌ندانه، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ئیشوكاره‌كانیدا وه‌ك پێویست پابه‌ندی په‌یڕه‌وی ناوخۆی نه‌بوه‌و له‌گه‌لێ شوێندا پێشێلی كردوه‌و حكومه‌تیش گوێڕایه‌ڵی یاسا‌و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان‌و ئیراده‌ی ئه‌و ده‌زگا شه‌رعیه باڵایه نییه.
ئه‌وه پێنجه‌م راپۆرتی ئه‌و ئه‌نستتیوته‌یه سه‌باره‌ت به‌ئه‌داو كار‌و پێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام له‌م راپۆرته‌دا تیشكی خستۆته‌سه‌ر 6 مانگی ئه‌دای كاری په‌رله‌مان، (1/9/2015 تا 29/2/2016).
له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌نستتیوتی په‌ی كاری په‌رله‌مانی هه‌ڵسه‌نگاندوه، لیژنه‌كانی په‌رله‌مان (71) كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌و له‌كۆی ئه‌و كۆبونه‌وانه‌دا (57) جار ئه‌ندامان ئاماده‌نه‌بون.
بۆیه به‌پێی ئه‌نستتیوتی په‌ی، "لیژنه‌كان سستن له‌ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان‌و وه‌ك پێویست به‌دواداچونیانن بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت نه‌كردوه‌و كۆبونه‌وه‌كانیان به‌پێی پێویست نییه، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئیشوكاری هاوڵاتیان‌و ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌ن‌و ئه‌و پڕۆژانه‌ی روبه‌ڕویان كراوه‌ته‌وه".
راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نستتیوتی په‌ی باس له‌وه‌كردوه كه‌ڕێژه‌ی ئاماده‌نه‌بونی ئه‌ندامان له‌كۆبونه‌وه‌كانی هه‌ندێ لیژنه‌دا زۆر‌و به‌رچاوه، بۆیه پێیوایه ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری لیژنه‌كه هه‌یه.
له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا به‌پێی به‌پێی راپۆرته‌كه لیژنه‌كانی وه‌رزش‌و لاوان، یاسایی، ئاوه‌دانكردنه‌وه، ناوچه كوردستانییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری ره‌وه‌ندی كوردستانی، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌یان ئه‌نجامنه‌داوه، زۆرترین كۆبونه‌وه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به (10 كۆبونه‌وه)و لیژنه‌ی كشتوكاڵ به (11 كۆبونه‌وه) بووه.
ئه‌نستتیوته‌كه كه‌وه‌ك خۆی ده‌ڵێت رێكخراوێكی ناحكومی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته، له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه پڕۆسه‌ی په‌كخستنی په‌رله‌مان كاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر په‌كخستنی كاروباری لیژنه‌كان‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كانیش كه له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا قسه‌یان كردوه چه‌ندین هۆكاریان باسكردوه له‌باره‌ی ناچالاكی‌و كۆنه‌بونه‌وه‌ی لیژنه‌كان.
په‌رله‌مانی كوردستان له 20/8/2015وه په‌كیكه‌وتوه، به‌پێی په‌ی، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بدۆزێته‌وه‌و دواتری له‌مانگی 10دا رێگری له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا بچێته هه‌ولێره‌وه.
له‌ڕاپۆرته‌كادا هاتوه "له‌و رێكه‌وته‌وه واده‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆتایی هاتوه‌و په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه له‌ڕوی یاساییه‌وه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، له‌وكاته‌وه نه‌هیچ یاسایه‌كی په‌سه‌ند كردوه نه لێپێچینه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كردوه‌و نه مسائه‌له‌ی له‌هیچ وه‌زیرێك كردوه‌و نه به‌دواداچونی بۆ هیچ كه‌یسێك كردووه".
به‌پێی داتاكانی ناو راپۆرته‌كه - فه‌رمین‌و له‌په‌رله‌مان وه‌رگیراون -، له‌ڕێژه‌ی ئاماده‌نه‌بونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به(غیاب‌و مۆڵه‌ته‌وه) ریزبه‌ندی فراكسیۆنه‌كان له‌زۆریی ژماره‌ی ئاماده‌نه‌بونی ئه‌ندامه‌كانیاندا فراكسیۆنی پارتی له‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت دوای ئه‌ویش یه‌كگرتوی ئیسلامی‌و دواتر یه‌كێتی‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دێن.
هاوكات له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌زیری دارایی یه‌كجارو وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان سێ جار به‌فه‌رمی بانگهێشتكراون بۆ ئاماده‌بونیان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه روینه‌دا.
له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه راپۆرته‌كه‌ی په‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه په‌رله‌مانی كوردستان له‌وه‌ی ئه‌م خولی ده‌ستبه‌كار بوه ده‌بوایه تائێستا سێ‌جار بودجه‌ی ساڵه‌كانی (2014، 2015، 2016)ی په‌سه‌ند بكردایه، به‌ڵام نه هیچیانی په‌سه‌ندكردوه نه به‌حساباتی خیتامیشدا چۆته‌وه.
"گۆڕانكارییه‌كانی حكومه‌ت نایاسایین"
ئه‌نستتیوتی په‌ی، گۆڕانكارییه‌كانی حكومه‌ت به‌نایاسایی ده‌زانێت‌و له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه "ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كراون نایاسایین، وه‌ك: ناردنه‌وه‌و له‌كار لادان‌و به‌زۆر مۆڵه‌تدان به‌وه‌زیره‌كانی سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری كاره‌بای سه‌ر به‌یه‌كگرتوی ئیسلامی".
په‌ی هۆكاری نایاساییبونی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی یه‌كگرتوی بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گێڕاوه‌ته‌وه كه به‌پێی یاسا قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌و ئه‌ویش پاڵپشتی یاسایی نه‌ماوه له‌پۆسته‌كه‌یدا.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی په‌ی هه‌رسێ خاڵی (یاسادانان، چاودێری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، په‌سه‌ندكردنی بودجه) كه پایه‌و ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی كاری په‌رله‌مانین، ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ئه‌نجامبدرێن، هه‌روه‌ك تائێستا نه‌توانراوه، ئه‌وا په‌رله‌مانتاران جگه له‌وه‌ی ئه‌ركی رۆژنامه‌نوس‌و میدیاكارو پسپۆڕی ئابوری‌و چاودێری سیاسی ده‌گێڕن، ناتوانن كارێكی تر بكه‌ن‌و كاره‌كانیان مانایه‌كی تر ناگه‌یه‌نێن‌و ئه‌سڵی پیشه‌كه‌ی خۆیان جێه‌به‌جێ ناكه‌ن.
"چونكه ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه ته‌عامول له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێك ده‌كرێت له‌روی یاساییه‌وه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاریش بێته‌وه ناتوانن هیچ كارێك بكه‌ن‌و هیچكام له ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن‌و تائه‌وكاته‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كرێت"راپۆرته‌كه واده‌ڵێت.
له‌ماوه‌ی ئه‌م خوله‌یدا په‌رله‌مان ته‌نها (5) دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجامدراوه، ئه‌ویش سه‌باره‌ت به هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بووه‌و ته‌واویش نه‌كراو به نیوه چلی به‌جێهێلراوه، راپۆرته‌كه ده‌شڵێت "په‌رله‌مان له ئیشوكاره‌كانیدا وه‌ك پێویست پابه‌ندی په‌یڕه‌وی ناوخۆی نه‌بوه‌و له‌گه‌لێ شوێندا پێشێلی كردوه".
له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانه‌وه به‌فه‌رمی داوای لێپرسینه‌وه (استجواب)ی چه‌ند وه‌زیرێك كراوه، به‌ڵام تا ئێستاش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هیچ وه‌زیرێك له هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده نه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی په‌ی "بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌ت گوێڕایه‌ڵی یاسا‌و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان‌و ئیراده‌ی ئه‌و ده‌زگا شه‌رعیه باڵایه نییه".
ئه‌نستتیوتی په‌ی ئه‌نجامی راپۆرته‌كه‌ی له 11 خاڵدا خستوه‌ته‌ڕوو كه تێیدا هاتووه "په‌كخستنی په‌رله‌مان به‌م شێوازه ده‌بێته‌هۆی پاشه‌كشه‌ی دیموكراسیه‌ت‌و شه‌رعیه‌تی یاسایی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاستی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه".
له‌باره‌ی كاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیشه‌وه ده‌ڵێت "لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا هیچ به‌دواداچون‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌كردوه‌و راپۆرتیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكانیش نه‌نوسیوه‌و به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ساون".
ئه‌نجامه‌كانی راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌جێبه‌جێنه‌كردنی یاسا‌و بڕیار و راسپارده‌كانی په‌رله‌مان كردووه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و ده‌شڵێا"په‌رله‌مان له ئاست لێپێچینه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن لاواز بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانیوه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی یا هیچ وه‌زیرێك بانگهێشتی په‌رله‌مان بكات بۆ لێپێچینه‌وه".
ئه‌نستتیوتی په‌ی له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا 10 خاڵیشی وه‌ك پێشنیار‌و راسپارده نوسیوه كه به ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بۆ پێش 12/10/2015 و رێگه‌دان به سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و ده‌ستكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌كاری ئاسایی خۆی ده‌ستپێده‌كات.
هاوكات داوای چاره‌سه‌ری پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات‌و ئه‌وه‌ده‌خاته‌روو ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، قه‌یرانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن‌و په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كاریش بێته‌وه نه ده‌توانێت یاسا ده‌ربكات‌و نه چاودێری حكومه‌تیش بكات.
لینكى هه‌واڵه‌كه:
https://archive.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=63430&Jor=1&__cf_chl_jschl_tk__=pmd_kIpbkI67H2_pcf7jehysu6eexzXBFryVXAyM.pC8qQ4-1630495457-0-gqNtZGzNAfujcnBszQml