K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئه‌نستیۆتی په‌ی، په‌رله‌مانی كوردستان له خولی پاییزه‌وه تا ئه‌مڕۆ نه‌یتوانیوه هیچ كام له ئه‌ركه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات كه بریتیین له چاودێری و یاسا دانان و په‌سه‌ند كردنی بودجه،هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ناكۆكییه سیاسیه‌كان و كه‌مته‌رخه‌می خودی په‌رله‌مانتارانیش ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌ندامیكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێ: له باشووری كوردستان حزب باڵا ده‌سته نه‌ك سیسته‌م و په‌رله‌مان.
ڕاپۆرته‌كه له‌نیوان (1/9/2015 تا 29/2/2016) هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كردووه. وه‌ك له ڕاپۆرته‌كه‌دا خراوه‌ته ڕوو له‌و ماوه‌یه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانیوه هیچ كام له ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات كه بریتییه له یاسادانان و چاودێری و په‌سه‌ند كردنی بودجه. سه‌رۆكی ئه‌نستیۆتی په‌ی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ: وێرای ڕێگری كردن له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه ده‌توانن درێژه‌ی به‌كاره‌كانی په‌رله‌مان بده‌ن و نه‌یه‌ڵن په‌رله‌مان په‌كی بكه‌وێت.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌نستیۆتی په‌ی دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه له دانیشتنه‌كانی خولی پایزه‌ی په‌رله‌ماندا 14.6% په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان نه‌بوون و ته‌نانه له كۆی 22 لیژنه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها 3 لیژنه ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه نوسیوه.ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش كارانه‌بوونی په‌رله‌مان بۆ ده‌سه‌ڵاتی حزب و نه‌بوونی سیسته‌م ده‌گێڕێته‌وه له باشووری كوردستان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌نستیۆتی په‌ی، په‌كخستن و كارا نه‌بوونی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێكی بۆ ناكۆكی سیاسی و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ كه‌مته‌رخه‌می خودی په‌رله‌مانتاران ده‌گه‌رێته‌وه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانیانه.
لینكى هه‌واڵه‌كه:
https://www.kurdistan24.net/ckb/news/457435c8-6d85-4466-933e-69cec68e61c1