saraki02.jpg

وێنەكانی بڵاوكردنەوەی راپۆرتی بەراوردكاریی نێوان پێنج خولی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (١٣)ی خولی پێنجەم

May 19, 2023  |   گەلەری 

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان(PAY)، بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی(NED)ی ئەمەریكی، لە چوارچێوەی پرۆژەیچاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوكردەوە.

لە (٣١)ەمین ساڵیادی یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، ئەمڕۆ هەینی (٢٠٢٣/٥/١٩) كاتژمێر (١٠) ی سەرلەبەیانی لە هۆتێل رامادا  لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بە ئامادەبوونی بەشێك لەئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە سەرجەم خولەكان و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایان و توێژەران و میدیاكاران لەلایەن ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان (PAY)، بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئەمەریكی، لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوەی ناوەرۆكی راپۆرتی ژمارە (١٣)، كە تایبەتە بەكاری پەرلەمانی لە كوردستاندا لە ساڵانی (١٩٩٢-٢٠٢٣)، كە تیایدا بەراوردی نێوان هەر پێنج خولی پەرلەمان و سەرۆكایەتییەكانیان كراوە لەسەرجەم لایەنەكاندا و خاڵە لاواز و بەهێزەكانی هەریەكەیان بڵاوكردەوە.

بۆ خوێندنەوەی هەواڵ لەسەر راپۆرتەكە كلیك لێرە بكە