hewal.jpg

وێنەكانی مەراسیمی بڵاوكردنەوەی راپۆرتی (١٨) سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ئەدای ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی خولی پێنجەمیدا

Oct 8, 2024  |   گەلەری 

لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی پەرلەمانی كوردستاندا كە دامەزراوەی پەی بەهاوكاری رێكخراوی سندوقی نیشتمانیی ‏دیموكراسی (‏NED‏)ی ئەمەریكی جێبەجێی دەكات، هەژدەهەمین راپۆرتی خۆی لەم وەرزەدا بڵاوكردەوە كە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی ئەدای ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی خولی پێنجەمیدا.‏
رۆژی (7/10/2024) كاتژمێر (3) پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی هۆتێل رامادا لە شاری سلێمانی، دامەزراوەی پەی لە كۆنگرەیەكی ‏رۆژنامەوانیدا كە ژمارەیەكی بەرچاوی نوێنەرانی كەناڵەكانی راگەیاندن ئامادەی بوون راپۆرتی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی ئەدای ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی خولی پێنجەمیدا خستە روو.