2024-08-08_121.jpg

وێنەكانی مەراسیمی بڵاوكردنەوەی كتێبی"دادگای باڵای ئیتیحادی و ئایندەی هەرێمی كوردستان"

Aug 8, 2024  |   گەلەری 

کاتژمێر (5) ی ئێوارەی رۆژی (7/8/2024) لە هۆڵی رێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبەکە سازدرا. کە دامەزراوەی پەی وەک هەستکردن بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە پرسە نیشتمانییەکان، ئەرکی چاپکردنی کتێبی "دادگای باڵای ئیتیحادی و ئایندەی هەرێمی كوردستان"ی خستە ئەستۆی خۆی. ئەم کتێبە تایبەتە بە دادگای باڵای ئیتیحادی عیراق، پێكهاتەو بڕیارەكانی و لێكەوتەكانیان بەسەر ئایندەی هەرێمی كوردستانەوە، لە نوسینی (بڵند دلێر شاوەیس)، کە وەك توێژەرێكی یاسایی و لە چوارچێوەی توێژینەوەیەكی زانستیدا بەدواداچوونی بۆ كردووە.