hawall5-6-2024.jpg

وێنەكانی مەراسیمی بڵاوكردنەوەی راپۆرتی (١٧) سەبارەت بە دواخستنی ھەڵبژاردنەکان لە ھەرێـمی کـوردستان و هۆكارەكانی

Jun 5, 2024  |   گەلەری 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥/٦/٢٠٢٤ كاتژمێر (٥)ی ئێوارە لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی میدیاكاران، دامەزراوەی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئه‌مه‌ریكی، لە چوارچێوەی پرۆژه‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوەی ناوه‌رۆكی راپۆرتی ژماره‌ (17) كه‌ تایبه‌ت بوو‌ به‌ ئەزموونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا بە ناونیشانی (لە هەرێمی كوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی) ئەنجامدرا.

 ئەم راپۆرتە له‌ (150) لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌، تیایدا به‌چه‌ندین خشته‌ و داتاو زانیاری ورد باس له‌ هۆكارەكانی دواخستنی هەڵبژارن كراوە‌، هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌ چه‌ندین ده‌رئه‌نجام و راسپارده‌ خراونه‌ته‌ڕوو.