دواى ئه‌وه‌ى 17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوێندنگایه‌ك به‌بڕیارى مام جه‌لال بۆ گه‌ڕه‌كێكى هه‌ژارنشینى سلێمانى دروستكرا، ئه‌و خوێندنگایه روبه‌ڕووى مهترسیهكى گه‌وره بۆته‌وه و ژماره‌ى خوێندكاره‌كان زۆره؟
شاڵاو عەلی مامۆستای قوتابخانەی (سانا)ی بنەڕەتی لهڕاگهیهنراوێكدا نوسیویهتى: "سوپاسی هەر ڕۆژنامەنوس و دەزگایەکی ڕاگەیاندن دەکەین ئەم بابەتەمان بگەیەنێت بەبەڕێز وەزیری پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێم".
ئه‌و مامۆستایه ئه‌وه‌شى نوسیوه: "قوتابخانەی سانای بنەڕەتی لەگەڕەکی (هوانە)ی شاری سلێمانی، بیناكه‌ى لەساڵی 2005 بەتەپەدۆرو چیمەنتۆ کەسەقفیشی کۆنکرێت نییە، بۆ 45 خوێندکار دروستکرا، دواتر بیناکە لەسەر داواکاریی خەڵکی گەڕەک و بهبڕیارێكى مام جەلال سكرتێرى كۆچكردوى یه‌كێتى دروستكرا".
باسى له‌وه‌ش كردووه:"ئێستا هەر ئەو بینایە نزیکەی 1100 خوێندکاری هەیە و وەک لەوێنەکەدا دەبینن هیچ جێگه نییە و هەر پۆلێکیش نزیکەی 60 خوێندکاری تێدایە، بەمەرجێك دابەشکراوە بەسەر سێ کاتی جیاوازی دەوامکردندا".
ئه‌م مامۆستایه له په‌رۆشى خۆى بۆ خوێندن و داهاتووى منداڵه‌كانى خوێندنگاكه ئه‌وه‌شى نوسیوه: "هەر دەوامێک سێ کاتژمێر لەقوتابخانە دەبن، سێ کاتژمێرەکە 30 خولەکی پشوو دەیبات و قوتابخانەکەش کاریگەریی زۆری لەسەر پەروەردەو فێرکردن دروستکردوە".
له كۆتایشدا هۆشداریشیداوه و ده‌نوسێت: "گەر پلانێکی تۆکمەی پەروەردەیی و بیناسازیی چێ نەکرێت لەم سنورە، گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە و پڕۆسەی پەروەردە سەرکەوتونابێت".