بڕیارێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى غێراقى نیگه‌رانى كوردى لێكه‌وته‌وه و زۆرترین كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا.
بەپێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق كه واژۆی (شاكر نیعمه عه‌بد عه‌ون) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زمون و تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ره ئاماژە بەوەکراوە، سه‌باره‌ت به داواكاریه‌كان بۆ به‌دواداچوون له‌باره‌ی وانه‌ی زمانی كوردیه‌وه بۆ خوێندكارانی پرۆگرامی عه‌ره‌بی له خوێندنگاكاندا، له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندی وه‌زیری په‌روه‌رده بڕیاردرا به‌وه‌ی، خوێندكاران ئه‌گه‌ر له وانه‌ی زمانی كوردی ده‌رنه‌چن، به ده‌رنه‌چوو هه‌ژمار ناكرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نمره‌ی زۆر كه‌میش به‌ده‌ستبهێنن.
هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە، وانه‌ی زمانی كوردی له‌مه‌ودوا له وانه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه‌وه ده‌كرێته وانه‌یه‌كی پاشكۆ و خوێندكاران سه‌رپشك ده‌بن له‌خوێندن یان نه‌خوێندنی.