چاو‌دێر – ڕاپۆرت
ئینستیوتی پەی، بۆ چاودێری و گەشەپێدان، ڕاپۆرتی حەوتەمی خۆی لەسەر پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بە "هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمانتارانی کوردستان، لە ١ـی ئازاری ٢٠٢٠ تا ٢٨ـی شباتی ٢٠٢١." لە هەمان کاتدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش کراوە.
ئینستیوتی پەی لە پێشەکیی ڕاپۆرتەکەیان ڕەخنەی ئەوە دەگرن هیچ کام لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان هاوکارییان نەکردوون و تەنانەت ڕێگریشیان بۆ دروستکردوون.
جێگه‌ی نیگه‌رانییه که ئه‌م دامه‌زراوه گرنگه، خول له‌دوای خول و سات له‌دوای سات له لایه‌ک لاوازتر ده‌بێت و له لایه‌کی تره‌وه له لایه‌ن ده‌سەڵاتی جێبه‌جێکردنه‌وه بێبایهختر ده‌کرێت. ئه‌وه‌تا په‌رله‌مانی کوردستان زۆرترین پسپۆریی (یاسا)ی تیادایه که (24) په‌رله‌مانتارن، جگه له‌مه له‌نێو راوێڕکارهکانی په‌رله‌مانیشدا زۆرترینیان هه‌مان پسپۆڕییان هه‌یه، سه‌رباری ئه‌مانه بۆردێکی ڕاوێژکاریی به گرێبه‌ستیش له (9) مامۆستای زانکۆ پێکهێنراوه له په‌رله‌مان، که‌ڤی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا کوالیتیی ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌ریده‌که‌ن نزمه‌و پڕن له بۆشایی و که‌له‌به‌ر و هه‌ربۆیه زۆرینه‌یان به‌رله‌وه‌ی جێبه‌جێ بکرێن داوای هه‌مواریان ده‌کرێته‌وه. بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌که‌م سه‌یرکردن و بێبایه‌خکردنی دامه‌زراوه‌که‌ش، ئه‌وه‌تا زۆرینه‌ی یاساکانی جێبه‌جێ ناکرێن، بڕیاره‌کانی بڕ ناکه‌ن، ده‌سەڵاتی جێبه‌جێکردن گوێیان لێناگرێت و به‌ده‌م بانگهێشت و داواکارییه‌کانیانه‌وه ناچێت و له‌ته‌مه‌نی ئه‌م پهرلهمانهشدا پڕۆژە یاسای بودجه‌ی بۆ نه‌ناردوون!
لە ڕاپۆرتەکەدا دەردەکەوێت، به‌رزترین ڕێڕه‌ی بڕوانامه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان (به‌کالۆریۆس)ـه، که ڕێژه‌که‌ی ده‌گاته (54.12%)، که ئه‌مه ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار به‌رزه و زیاتر له‌نیوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌و بڕوانامه‌یان هه‌یه. دوای ئه‌م ڕێژه‌یه بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر) دێت، که پله‌ی دووه‌می گرتووه به ڕێژه‌ی (14.67%)، دواتر بڕوانامه‌کانی دیکه دێن، هه‌ریه‌که‌یان به ڕێڕه‌ی جیا.
هاوکات زۆرترین پسپۆڕیی ئەندامانی پەرلەمان کە ڕێژەکەی ٢٤%ـە پسپۆڕیی یاسایان هەیە.
ئاماژە بەوەش دراوە، ٩٢ پەرلەمانتار ئیمەیلیان نییە و ٧٦ پەرلەمانتاریش هیچ ئەکاونتێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، (4) ئه‌ندام پەرلەمان زۆرترین جار ئاماده‌نه‌بوونه له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان که (6) جار بووه، له کۆی (19) کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، که (7) کۆبونه‌وه‌یان له خولی به‌هاره بووه و (12) کۆبونه‌وه‌که‌ی تر له خولی ێاییزه بووه، دوای ئه‌ویش ژماره‌کانی دیکه دێن به ڕێژه‌ی که‌متر، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی پەرلەمان له‌سه‌رجه‌م کۆبونه‌وه‌کان به‌شداربوونه. هەروەها (318) جار ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له کۆبونه‌وه‌کانی لیژنه‌کان ئامادنهبوونه، له‌م ژماره‌یشدا ته‌نها (1) ئه‌ندام پەرلەمان زۆرترین جار ئاماده‌نه‌بووه له کۆبونه‌وه‌کانی لیژنه‌کانی پەرلەمانی کوردستان که (11) جار بووه و ئەویش سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێیە، دوای ئه‌ویش ژماره‌کانی دیکه دێن به ڕێژه‌ی که‌متر، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی پەرلەمان له‌سه‌رجه‌م کۆبونه‌وه‌کانی لیژنه‌کان به‌شداربوونه.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ڕوون کراوەتەوە، له کۆبونه‌وه‌کانی ماوه‌ی دیاریکراودا ئه‌ندامانی پەرلەمان به‌تێکڕایی (958) جار قسه‌یان کردووه، له‌م ڕمارهیهدا ته‌نها (1) ئه‌ندام پەرلەمان زۆرترین جار به وته به‌شدار بووه له کۆبونه‌وه‌کانی پەرلەمانی کوردستان که (36) جار قسه‌ی کردووه ئەویش ڕێبوار عەبدولڕەحیم عەبدوڵڵایە، دوای ئه‌ویش ژماره‌کان که‌م ده‌بنه‌وه، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی (2) ئه‌ندام پەرلەمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌کردووه، ئەوانیش بەختیار شوکری سلێمان و هەژان حەسەن ئەحمەدن.
ئەوەش هاتووە، ته‌نها (2) ئه‌ندام پەرلەمان زۆرترین جار واڕۆیان له‌سه‌ر پێشنیازه یاساکان کردووه، که (6) پێشنیازه یاسا بووه، دوای ئه‌ویش ڕمارهکانی دیکه دێن به ڕێژه‌ی که‌متر، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی پەرلەمان که ژماره‌یان (17) ئه‌ندام پەرلەمانه واژۆیان له‌سه‌ر هیچ ێێشنیازه یاسایه‌ک نه‌کردووه و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و بەشێکی یەکگرتوو هیچ واژۆیەکیان نەکردووە.
سەبارەت بە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمان لە ١٩ دانیشتن‌دا دوو دانیشتن ئامادە نەبووە، هەریەکە لە جێگر و سکرتێرەکەی تەواوی دانیشتنەکان ئامادەبوون.
لینكى هه‌واڵه‌كه: