بە هۆی پێنەدانی موچەکانیان بۆماوەی ٢ ساڵ، ئەمڕۆ سەرجەم مامۆستایانی خوێندنگه‌ى سابیسی ناحکومی لە کەلار بایکۆتی دەوامیان کرد.
سەرچاوەیەكى تایبه‌ت بە رادیۆیی دەنگی راگەیاندووه، كه سەرجەم مامۆستایانی میلاک و وانەبێژی خوێندنگه‌ى سابیس لە کەلار کە زیاتر لە (80) مامۆستان، دەستیان لە دەوامکردن هه‌ڵگرتوه.
باسی لەوەشکردووه، كه ماوەی (2) دوو ساڵە هیچ بڕە موچەیەک بۆ مامۆستایانی وانە بێژى خوێندنگاكه خەرجنەکراوە، بۆیە لە بەرامبەریشدا مامۆستایانی وانەبێژ و میلاکیش بایکۆتی دەوامیان کردوە".
بۆ به‌دواداچونى زیاتر، رادیۆكه په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌رى قوتابخانه‌كه‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه لێدوان بدات.
هاوكات ئه‌م كێشه‌یه به ته‌نها له گه‌رمیان دا نه‌بوه، به‌ڵكو روبه‌ڕوى هه‌موو خوێندنگاكانى سابیس بونه‌ته‌وه له هه‌رێم، له‌وباره‌وه به‌رپرسی هۆبه‌ى خوێندنگاكانى سابیس له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندى خه‌رجكردنى موچه‌ى ئه‌مساڵی ده‌ركردوه و له سه‌بینێوه له وه‌زاره‌تى دارایی مامه‌ڵه‌ى خه‌رجكردنى ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ هی ساڵی رابردو هێشتا بڕیاری لێنه‌دراوه.
سابیس، رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى بوارى په‌روه‌رده‌یه و له ده‌یان وڵات دا لقی هه‌یه، له هه‌رێمى كوردستانیش له زۆرێك له شار و قه‌زاكان لقی كردوه‌ته‌وه، له‌نێویشی دا له كه‌لار. سیسته‌مى ئه‌م خوێندنگایاه جیاوازن له خوێندنگه حكومییه‌كان و خوێندن تیایدا به زمانى ئینگلیزییه و كاتى ده‌وامكردنیشیان زیاتره وه‌ك له خوێندنگه حكومیه‌كان.