له به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەكەن و هەڕەشەی بایكۆت كردنی سەرتاسەری دەكەن، ئەگەر وەڵامیان نەدرێتەوە.
ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بەناوی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی كوردستانەوە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەدا، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و دوای پشووەكانی هەڵبژاردن بەرفراوانتری دەكەن، لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەشیاندا بایكۆتی سەرتاسەریی پرۆسەی پەروەردە دەكەن.
ئەوەش هاتووە، لەسەرتاسەری هەرێم نزیكەی 20%ی میلاكی مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە مامۆستایانی وانەبێژن.
ناڕه‌زاى مامۆستایانی وانەبێژ ، له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕن و دوا ده‌كه‌ن بكرێن به هه‌میشه‌یى.