Mnal.jpg

١٠ خاڵ بەر لە تەمەنی ١٠ ساڵی دەبێت فێری منداڵەکانتی بکەیت

Oct 3, 2021  |   پەروەردە 

بوون بە دایک و باوک بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیە، چونکە دەبێت پەروەردەی منداڵەکانت بەشێوازێکی دروستبکەیت و ئامادەیان بکەیت بۆ کۆمەڵگە، ئەمەی خوارەوە ١٠ خاڵە کە بەر لە تەمەنی ١٠ ساڵی دەبێت فێری منداڵەکانتی بکەیت:

1- منداڵەکەت لەسەر جیاوازی ڕەگەزی رامەهێنە و فێری بکە کە هەردوو لا یەکسانن و پێویستە ڕێزی هەموان بگرێت.

2- منداڵەکەت فێربکە لە هەڵە نەترسێت و شتی نوێ تاقی بکاتەوە و لە هەڵەکانیەوە فێر ببێت.

3- لەسەر ئەوە ڕای بهێنە کە زانیاری گرنگترە لە نمرە، گەر نمرەی بەرز بهێنێت و شت فێر نەبیت سودی نییە.

4- با ترسی لە دایک و باوک نەبێت و وەک هاوڕێیەک تەماشایان بکات، هەوڵبدە ببیتە هاوڕێ لەگەڵ منداڵەکانت.

5- ڕای بهێنە پشت بەخۆی ببەستێت و لەبەردەم هاوڕێکانی و مامۆستا و کەسانی دیکە مەیشکێنە، با بەرگری لە مافەکانی خۆی بکات بەڵام لە چوارچێوەی ڕێزدا.

6- منداڵ لەم تەمەنەدا کەسایەتی خۆی لە نێو هاوڕێکانی زۆر لاگرنگە، بۆیە هەندێکجار بۆ سەلماندنی باڵادەستی خۆی کاری ناڕاست دەکات، فێری بکە کە ڕاستگۆی و ڕێز گرنگترە لەوەی لەبەر کەسانی دیکە کاری هەڵە بکات.

7- فێری ئەوەی بکە لە پرسیار نەترسێت و گەر لە شتێک تێنەگەیشت با پرسیار بکات.

8- گەر نەخۆش بوو یان هەستی بە باشی نەکرد با هەستەکانی خۆی دەرببڕێت و قسە بکات، مەیترسێنە لەوەی ئەو هەستانەی بشارێتەوە.

9- منداڵەکەت لەسەر پاک و خاوێنی و ڕێزگرتنی ژینگە ڕابهێنە.

10- فێری بکە بڵێت (نا) بۆ کارە هەڵەکان، با کەسایەتیەکی بەهێزی هەبێت.