ئەنجوومەنی متمانەبەخشین بە ناوەندەکان و پرۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانەبەخشین بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن. دادهمهزرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوەى ئهمڕۆ چوارشهممه 29/9/2021 زانیارى بڵاوكردۆتهوه، كه له كۆبونهوهدا چهند بابەتێك دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ.
له كۆبونهوهكهدا جگه له خستنەڕووی رەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجوومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان – عێراق، خستنەڕووی رەشنووسی (پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان – عێراق و خستنەڕووی رەشنووسی (پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق 2021-2025دا، هاوكات گفتوگۆ لهبارهى خستنەڕووی راسپاردەی دامەزراندنی ئەنجوومەنێک بە ناوی (ئەنجوومەنی متمانەبەخشین بە ناوەندەکان و پرۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانەبەخشین بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن.