Paymanga.jpg

دوو خوێندكارى په‌یمانگا له‌ كاتى چوونیان بۆ په‌یمانگا گیانیان له‌ده‌ستدا

Sep 29, 2021  |   پەروەردە 

به‌داخه‌وه‌ پاش ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29/9/2021 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو خوێندکار له‌كاتى چوونیان بۆ په‌یمانگا گیانیان لەدەستدا و چوار خوێندکار و شۆفێرێکیش برینداربوون.

عەلی عەبدوڵڵا وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین به‌  میدیاكانى راگه‌یاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگای گەیاندنیان بۆ شوێنی خوێندنیان مینی پاسێکی خوێندکاران و بارهەڵگرێک خۆیان پێکدادا، ئەوەشی خستەڕوو، کە رووداوەکە لەسەر شەقامی حاجیاوا بۆ چوارقورنە بووە نزیک بەنزینخانەی شار و رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە.

باسی لەوەشکردووه‌، بەهۆی رووداوەکەوە دوو خوێندکار گیانیان لەدەستدا و چوار خوێندکاری دیکە و شۆفێرەکەش برینداربوون. کە لە رێگادا بوون بچن بۆ کۆیە.

وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین دەڵێت، خوێندکارەکان خوێندکاری پەیمانگا بوون و لە سەرەتادا وادەزانرا خوێندکاری قوتابخانە بن.

لە سەرەتاشدا نەدەزانرا پاسەکە لە کوێوە هاتووە و هاتوچۆ داوای بە هاناوەچوونی دەکردن و بۆ کەسوکاریان دەگەڕا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هاووڵاتیان گلەییان لە بەشێکی ئەو شۆفێرانە هەیە کە خوێندکارەکانیان بۆ دەگەیەننە قوتابخانە و باس لەوە دەکەن، هەندێکیان سەرپێچی ئەنجامدەدەن یان تیژڕەون.