Wazir.jpg

وەزیرى پەروەردە به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان راگرتنى خوێندنى بۆ ماوەى سێ رۆژ راگەیاند

Sep 27, 2021  |   پەروەردە 

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگرتنى خوێندنى لە ناوەندەکانى خوێندن لە دوو رۆژ بەر لە دەستپێکردنى هەڵبژاردنى پێشوەخت و رۆژێک لە دواى هەڵبژاردنەکە، راگەیاند.

رۆژى دووشەممە 27/9/2021، ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "دوو رۆژ بەر لە دەستپێکردنى هەڵبژاردن قوتابخانە و ناوەندەکانى خوێندن رادەستى کۆمسیۆن دەکرێن و رۆژێک لەدواى هەڵبژاردنیش خۆمان رێکدەخەینەوە و پاشان دەستدەکرێتەوە بە خوێندن".

وابڕیاره‌ رۆژى 10/10/2021 هەڵبژاردنى پێشوەخت لە عێراق ئەنجامدەدرێت و ئەو رۆژەش لەسەرجەم دامودەزگاکانى حکومەت پشوى فەرمییە.

وەزیرى پەروەردە، دۆخى تەندروستى لەناو قوتابخانە و ناوەندەکانى خوێندن بە باش ناوبرد.

وتیشى: "لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هەر پابەندبین بە خۆپارێزى و مامۆستایانیش بچن بەدەنگ وەرگرتنى ڤاکسین".