وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به‌داخستنى په‌یمانگه‌كانى ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌یی مامۆستایان و هه‌ر مامۆستایه‌كیش وه‌ك ڕاهێنه‌ر كارى كردبێت دابه‌شده‌كرێته‌وه به‌سه‌ر خوێندنگه‌كاندا.
ڕاهێنه‌رێكى گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌یی له‌په‌یمانگه‌ى ڕاهێنانى سلێمانى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه بڕوانامه‌ى دبلۆمیان هه‌بوه ده‌هاتنه په‌یمانگاكه و دواى چوار كۆرس خوێندن، بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسی په‌روه‌رده‌ییان پێده‌درا، واته بڕوانامه‌كه‌ى بۆ هه‌موارده‌كراو ده‌رماڵه‌كه‌ى پێ زیاد ده‌كرد، به‌ڵام نه‌یده‌توانى به‌م بڕوانامه‌یه خوێندنى ماسته‌ر بخوێنێت.
ڕاهێنه‌ره‌كه ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئه‌وان جگه له‌چه‌ند وانه‌یه‌كى زانستى مامۆستایانیان ڕاده‌هێنا كه چۆن به‌شێوازێكى سه‌رده‌میانه وانه بڵێنه‌وه و سود له‌ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م وه‌ربگرن.
له‌به‌رامبه‌ردا مامۆستا عومه‌ر ئه‌مین جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندووه، "وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دواى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕه‌وشى كارى په‌یمانگاكان بڕیاریداوه به‌داخستنى ئه‌و په‌یمانگه‌یانه".
له‌پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و ئیداره‌ى گه‌رمیان په‌یمانگه‌ى ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌ىى ماوه‌ى زیاتر له (7) ساڵه كراوه‌ته‌وه و به‌ر له‌ده‌ستپێكى وه‌رزى خوێندنى ئه‌مساڵ به‌بڕیارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده په‌یمانگه‌كان داخران.