Darmala.jpg

پێشنیازێک بۆ زیادکردنی دەرماڵەیه‌كی مامۆستایان دەکرێت

Sep 18, 2021  |   پەروەردە 

سەندیکای مامۆستایانی عێراق رایگەیاند، سەندیکاکەیان کۆمەڵێ پێشنیازی لە بارەی زیادکردنی دەرماڵەی میلاکەکانی پەروەردە بەبڕی (250000)  بۆ (300000)  دینار و دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و بەستنی بەرزە موچە و سەرەموچە کردووە.

ناوەندى هەواڵى نیشتیمانى عێراق لەسەر زارى عەباس سودانی سەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق بڵاوى کردەوە "ئەنجومەنی باڵاى سەندیکای مامۆستایان کۆمەڵێ پێشنیازی ئاراستەى ئەنجومەنی وەزیران کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، داوایان کردووە، بەرزە موچە و سەرەموچەی مامۆستایان کە چەند ساڵێکە راگیراوە بۆیان ببەسترێت، چونکە ئەمە مافی خۆیانە.

دەشڵێت، داوایان کردووە دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایاندا دەست پێبکاتەوە و بەردەوامبێت.

سەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق وتیشی، یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە دەرماڵەیەک بە بڕی (250) بۆ (300) هەزار دینار بۆ مامۆستایان زیاد بکرێت بە ئامانجی لەبەرچاوکردنی دۆخی گوزەران و دارایی مامۆستایان.

دواكردنى ئه‌م بڕیاره‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ستاوه‌، به‌جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره‌ مامۆستایانى هه‌رێمى كوردستانیش له‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دان ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌وانیش بگرێته‌وه‌.