M.Hardi.jpg

نامەیەکی کراوە بۆ هەموو بەرپرس و لایەنی پەیوەندیدار!

Sep 16, 2021  |   پەروەردە 

هەردێ سەمیر

من پیشەکەم مامۆستایە

لەتەواوی ژیانی مامۆستایم، تەنها لەیەک شت دەترسام! خوێندکارێک لەکاتی وانەیا بمخاتە حاڵەتێکی ئحراجیەوە و توانای وەڵام دانەوەم نەبێت.

ڕێکەوتی ٢٠٢١/٩/١٥ وەک مامۆستای هونەر سەردانی پۆلی (٨) م کرد و دوای خۆناساندنم، باسی گرنگی هونەرم کرد، چۆن دەتوانین کاربکەین و چەند گرنکە لەڕێی هونەرەوە مێژوو و كارەساتەكانی کورد بەدونیا بناسێنین، لەدوای قسەکردنێکی زۆر و کردنەوەی بابەتیکە، یەکێک لەخوێندکارەکان گوتی: مامۆستا من بۆ بخوێنم؟ تەعین ئەبم ؟ ئیشم دەست دەکەوێت؟

گفتوگۆمان زۆرکرد، زۆرینەی خوێندکارەکان هەمان قسەیان دەکرد..

ئەمە کارەساتە منداڵێکی پۆلی ٨ دەزانێ ئایندەی پارێزراو نیە، مندالێکی پۆلی ٨ بێهیوابێت لەژیان و خوێندن، منداڵێک نا بەدەیان و سەدان منداڵ.

لایەنی پەیوەندیدار، وەرن بائەم بێهیواییە چارەسەر بکەین، گەنج و مناڵەکانمان بێهیوان لەهەموو گەشەکردنێک و بەرە و کاولی ئەڕۆن، بەدڵنیای ئێمە بەرپرسی ئەو کاولکاریەین.